مەرجەکانی پارتی بۆ سەرۆکوەزیرانی ئایندەی عێراق ئاشکرابوو

لەلایەن ستاندار Posted on 342 جار بینراوە

ستاندەر

پەڕلەمانتارێکی پارتی دیموكراتی كوردستان، کەناوی مەیادە نەججارە دەڵێت:ڕەوتە کوردیەکان بەگشتی شەش مەرجیان هەیە بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق. بریتین لە:
۱ـ كەسایەتییەكی قبووڵكراو بێت لای هەموو چین و توێژەکان
۲ـ پابەند بێت بەجێبەجێكردنی دەستوور
۳ـ رەچاوی ماف و داواكارییە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان بكات
٤ـ لەپێكهێنانی حكومەت رەچاوی گفتوگۆ و دانوستانەكان بكات
٥ـ خواستی چارەسەركردنی هەموو كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێری هەبێت
٦ـ بەشێوەیەكی گشتی زۆر باش ئاگاداری كێشەكانی گەلى عێراق بێت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.