ستاندەر
پەرلەمانتاری یەكێتی نیشتمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات،قەیرانی دابەزینی نرخەكانی نەوت كاریگەری دەبێت لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم،
حەسەن ئاڵی پەرلەمانتاری یەكێتی بە پێگەی “بەغداد ئەلیەوم” وتی: بەوپێیەی هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق، بۆیە هەر بڕیارێك لەبەغدا بەهۆی قەیرانی داراییەوە بیدات، كە وڵات و جیهانی گرتووەتەوە ئەو بڕیارە كاریگەری لەسەر هەرێمیش دەبێت.
هەروەها ئەو پەرلەمانتارەی عێراق،ئومێدیشی خواستووە قەیرانەكە حكومەتی بەغدا ناچار نەكات پەنا بباتە بە كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران.