ستاندەر
لیژنەی حەوت كەسی كە لەلایەن لایەنە شیعە سەرەكیەكانی عێراق پێكهاتووە بریاریان داوە نەعیم سوهەیل وەك بەربژێر بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق رابگەیەنن. دوای بەدوای ئەو هەواڵە لەسەر ئاستی خۆپیشاندەران وێنەكەی لەتەنیشت نوری مالیكی دانراو دژ بەو بەربژێرە چاوەروانكراوە كە بەنزیك لەمالیكی دەزانن وتاف كێشرا.
لەو چوارچێوەیە ئاژانسی عێراق الیوم بەلگەنامەیەكی بڵاوكردۆتەوە كە رایگەیاندووە مێژوەكەی بۆ 2002 دەگەرێتەوە كە تیایدا نەعیم سوهەیل نوسراوێكی ئاراستەی سەرۆكی كۆمەڵەكانی كرێكاری كردوە بۆ نەخشاندنی دیوارێك بەبۆنەی نزیكبونەوەی یادی لە دایك بونی سەدام حوسێن سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق.
بڵاوكردنەوەی ئەو بەلگەنامەیە بەگوێرەی بۆچونی شارەزایانی سیاسی و یاسایی ئەگەر راست بێت دەبێتە بەربەستێكی گەورە لەبەردەم ناوبراو بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
جێی باسە نەعیم سوهەیل ئێستا لە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق جێگری سەرۆك دیوانە، لەگەل سێ كەسی تر ناوی بەربژێركراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمارە كە چاودێران پێیان وایە چانسی لە هەموو ئەوانی تر زیاترە. چاوەرێ دەكرێت ئەم پرسە ئەمرۆ یەكلابكرێتەوە.
دەقی بەلگەنامە بڵاوكراوەكەی (العراق الیوم)