نهژاد ڕهسول
(جەنگی شاراوەی بایۆلۆژی )۰
دروست بوونی دەولەتی مۆدێرنەو و روخانی دیواری بەرلین و سیستەمی سۆسیالیستی و گۆرانکاری سیستەمی سیاسی و هێز لەدونیادا ٫ئەم دەسەلاتە مۆدێرنەی نوێی دونیای ئێستادا ماشینێکی گەورەی کۆنترۆل و دیسپلینە وەک چۆن بەهێزکردنێکی ترسناکە و پانتایەک ناهێلێتەوە بۆ مرۆڤ و نەتەوەکان ۰
بۆیە ئەمرۆکە دونیا تەنها لەلایەنی ئابووری و فەرهەنگی و عەسکەری داگیر نەکراوە بەلکو سنووری جوگرافیای تەندروستی ولاتان و جیهانیش بەزێندرا و مەودای راستەقینەی مەترسیەکان زۆر فراوانترن بۆ بوونیان بە (جەنگی شەیتانەکان )لەسەر گۆی زەوی دا ۰بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا -کۆفیدی۱۹بەپێی شوێنی جوگرافیای لەجیهاندا تاکو ئێستا لە ۱٤۹وڵاتدا (شوێنی سەرهەلدانی جوگرافیای کۆرۆنا تاقیگایەکە )و سەرەتاش لە گەورە شارێکی پیشەسازی جیهانیە کە ئەمیش (شاری ووهان -شەنغهای ) کە لە کۆ ۵۰۰ کۆمپانیای زلەکانی دونیا و جیهان دا ۲۳۰کۆمپانیا لەم شارەن و زیاتر لە ۱۰۰ کۆمپانیای فەرەنسی لێیە٫هەروها ۵۲ پەیمانگای زانستی و توێژینەوەی گەورەی تێدایە کەزیاتر لە ۷۰۰هەزار خوێندکار تێدا دەخوێنن٫ئەمە جگە لەبوونی پەیمانگای( ووهان )بۆ پشکنینی ڤایرۆس کەتاکە پەیمانگایە تاکوو ئێستا لە صين ئاشکرا کرابێت بۆ پشکنین و توێژنەوە لەسەر ڤایرۆسە بکوژەکان لێکۆلینەوە و توێژینەوە بکات !
دووەم شوێنی جوگرافیایی بۆ بڵاو بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە شاری( قم )ی ئاینی ئێرانیە کەتایبەتمەندی ئاینی و پارێزراوە لەشارەکانی دی ولاتی ئێران بەهۆی پیرۆزی ئاینی ۰
تەشەنەکردنی ئەم ڤایرۆسە لەم دوو شوێنە لەبەردەم دوو ئەگەر دایە کە پاش خستنە رووی مێژوویەکی کورتی شەری بایۆلۆجی یان مکروبی باسی لێوەدەکەین ۰
ئەم جەنگە شاراوەی مرۆڤ مێژویەکی قوولی لە جوگرافیایەکی تەسک دا هەیە بەڵام پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا بەرفراوانی سنوورە جوگرافیاکانی بەزاند و تێی پەراندووە۰ جا ئەم شەرە دەتوانرێت بۆ مرۆڤ یان ئاژەل یان رووەک بەکار بهێنرێت ! وەک چۆن دەتوانرێت لە رێگا جیاوازەکانی خواردن و خواردنەوەو پێست و هەوا بەکار بێت و تەشەنە بکات۰
بەڵام لەحالی ئێستادا لە رێگای فرۆکەی بێ فرۆکەوان و پاپۆ و چەندین هۆکاری دی بەکار دەهێنرێن۰سەدەی رابردوو چەندین شەری شاراوەی لەم شێوەیەی ولاتە زلهێزەکانی دوونیای بەخۆوە بینیووە لەسالی ۱۹۱۵ (انطوان دیجلر )پزیشکێکی ئەمەریکی ئەلمانی بوو پشتگیری پرۆژەیەکی سەرۆکی ئەلمانیای کردووە بۆ وێرانکردن و شەرێکی بایۆلۆژی دژی ئەمەریکا و رووسیا و رۆمانیا و فەرەنسا کاتێک هەلساوە بە توێژنەوەیەک لە یەکێک لە تاقیگاکان بۆ دروستکردنی ڤایرۆسی (الرعام) کەتووشی ئەسپ دەبوو وەک ڤایرۆسێکی کوشندە ئەمیش لە رێگای ئەو ولاتانەی کە هەناردەی ئەسپ دەکەن بۆ بریتانیا و لەجەنگ بەکاری دەهێنن ! تاکو ئێستاش ئەم بابەتە بەشێوەیەکی نهێنی و شاراوە لەدوای جەنگی جیهانی یەکەم مایەوە ۰
ئەم شەرە لە نێوان ولاتانی زلهێزی دوونیا بەردەوامە هەرچەندە رێکەوتنی جنێف لەسالی ۱۹۲۵کراوە لە نێوان ۲۹ ولات دا بەلام پێشێلکاری و بەکارهێنانی بۆ شکستی یەکتری بەردەوامە! لە لایەن وڵاتانی ئابووری بەدەستی جیهان ٫
ئاماژە وێرانکاریەکان زۆرن لە لایەن دونیای سەرمایەداری و ولاتە داخراوە ستالینیەکانی ئەمرۆ دا وەک چۆن لە لووتکەی میونخ سەرۆکی مایکرۆ سۆفت لەسالی ۲۰۱۷ ئاماژە و قسەکانی لەسەر شەرێکی بەرفراوان و گەورەی دونیا دەکات بۆ رووبەرووبوونەوەی ترسناکی و گەورەی مەترسیەکانی تیرۆری بایۆلۆجی دەبێت کەلە رێگای سروشت یاخود هەوا وە دەبێت و تەشەنە دەکات بۆ جیهان و ولاتان ئاماژە بەوەش دەکا لە سالێکدا دەتوانێت ۳۰ملیۆن هاونشینی زەوی بکوژێت ٫بەمەش شاری ووهان کەسەرچاوەیەکی سەرەکی بازرگانی دونیای (صين )ە دەکرێت لەلایەن بەرەی سەرمایەداری ئەمرۆی جەمسەری ئەمەریکاوە کرابێتە ئامانج وەک چۆن دەکرێ بەهۆی بوونی گەورەترین سەنتەر و دەزگاو پەیمانگای زل و زلهێزی دەولەتێکی داخراوی ستالینی و پۆلاینەوە دروستکەری ئەم ڤایرۆە بێت ٫لەحالەتی یەکەم لێدانی ئابووری ئەم ولاتەیە و لە حالەتی دووەم بەکارهێنانی دژ بە رکابەرانی ئابووری و فراوانخوازیەکانی بەرەی ئەمەریکا بێت ٫لە کاتێکدا ئەم جەنگە جەنگی سێیەمی جیهانیە دەکرێت سنووری نوێش دروست بکا و پێویستی بە جولاندنی هێزی ووشکای و دەریای و ئاسمانی و ئابووریەکی زۆری جەنگی ناکا تەنها زانایانی ئەم بوارە بایلۆژیە بخرێنە خزمەت ئەجندا و بەرنامە وێرانکاریەکانیان ٫دەکرێ ئێران لەسەری بەرەی صيني و(رووسیا)هەژمار بکرێ لەرووی جیو ستراتیجیەوە ! بۆیە هەموو چاوەکان لە رۆژانی داهاتوودا بەرەوو دوو زلهێزی جیهانی دادەرۆن بۆ رێکەوتنێک لەسەر کۆتایی هێنان یان گۆرینی ئەم شەرە ئابووریە سەختەی نێوانیان بە رێکەوتنێک لەسەر دارشتنەوەی سنوورەکان لە بەرژەوەندی دونیای ئابووری و پێگەی ستراتیجی واشنتن و پکین ?