ستاندەر
د. شایان عەسکەری جێگری سەرۆکی لێژنەی تەندروستی پەڕلەمانی کوردستان لەچوارچێوەی ڕێککارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا سەرۆکی حکومەت لە پێشێلکاری بەشێک لە بەرپرسە حزبی و حکومیەکان ئاگادار دەکاتەوە بەوەی پابەندی ڕێنمایە تەندروستیەکان نابن، بەتایبەت کەرەنتین کردن.
شایان عەسکەری نوسیویەتی سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگاکانی هەرێم پێویستیان بە ئامێری هەناسەدانی دەسکردە، دەشڵێت پێم باشە بەرێزت لە نزیکەوە ئاگاداری ئەو بەرپرسە حزبی و حکومیانە بیت کە پابەندی رێنمایی تەندروستی نابن، بە تایبەت کەرەنتین کردن.