سزادانی دو فەرماندەی پێشمەرگە ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 276 جار بینراوە

ستاندەر

بە فەرمانی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە, هەریەکە لە عەمید روکن رێبوار عەلی فەرماندەی لیوای یەکی پیادەی کەرکوک و لیوا سەربەست زێباری بەڕێوەبەری ڕشتەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە لە پۆستەکانیان دورخرانەوە.

دورخستنەوەی ئەو دوو فەرماندەی پێشمەرگە لەدوای ئەوە دێت لە دو ڕۆژی ڕابردوو ئەو دوو فەماندەیە داوایانکرد موچەی فەرمانبەران و بەتایبەتیش هێزەکانی پێشمەرگە لەکاتی خۆیدا بدرێت ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆڕۆنا نەبێتە هۆی دواکەوتنی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە چونکە گوزەرانی پێشمەرگە لە بارودۆخێکی خراپ دایە.

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردو و لەسەروبەندی شەڕی داعش ئەو فەرماندانەی كە بازرگانی ژێربەژێریان لەگەل تیرۆرستان دەكرد لەسەر حیسابی خوێنی پێشمەرگە، یەك كەس سزانەدرا، و ئەوانەی بەرپرس بوون لە چۆڵكردنی شەنگال تا جەلەولا بێ دەنگی لێكرا، بە پاساوی ئەوەی سزادان لیژنەی تەحقیقی دەوێت، بەڵام كاتێك فەرماندەیەكی پێشمەرگە نارەزایی لەسەر گوزەرانی پێشمەرگە دەردەبرێت بەیەك نوسراو دووردەخرێنەوە و سزادەدرێت.

سزادانی ئەو دو فەرماندەیەی پێشمەرگە ناڕەزایەتی زۆری لەلایەن هاوڵاتیانەوە لێکەوتۆتەوەو ڕایدەگێنن ئەو ئیجرائاتانە جگە لە برینداركردنی شعوری خەلك و زیاتركردنی توڕەیی هیچ سودێكی نیە، دەشڵێن زۆر خەڵکی تر لەو وڵاتە شایستەن بۆ ئەوەی سزابدرێن نەك ئەوانەی بەرگری لە گوزەرانی خەلك دەكەن، دەڵێن ئێمە دەزانین بە قۆناغێكی سەخت گوزەر دەكەین، بەڵام نابێت بەو شێوەیە مامەلە بكرێـت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.