ستاندەر
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تەواوبونی نەخۆشخانە ۱۰۰ قەرەوێڵەیەکەی ڕاگەیاندو داواش لە دەسەڵاتداران دەکات بارەگاکانیان بکەنە نەخۆشخانە.
شاسوار عەبدولواحید ڕایدەگێنێت هەرکات بەڵێنمان دا جێبەجێی دەکەین هیوادارم دەسەڵاتدارانی هەرێم نەخۆشخانەی لەو شێوەیە دروست بکەن، یان بارەگاکانیان بکەنە نەخۆشخانە. دەشڵێت لەماوەی ٤٨ کاتژمێر نەخۆشخانە ۱۰۰ قەرەوێڵەیەکەمان تەواو کرد و ئێستا ئامادەیە بۆ وەرگرتنی نەخۆش.