ناوەرۆكی پێشنیارێكی نوێ: حكومەت بەنرخی هەرزان نەوت بە هاوڵاتیان بفرۆشت و دواتر بەگرانتر لێیان بكرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 348 جار بینراوە

ستاندەر

چەند پسپۆرێكی عێراقی پێشنیاریان كردووە حكومەتی عێراق لە رێگای وەزارەتی نەوت پرۆژەیەكی نوێ جێبەجێبكات كە فرۆشتنی نەوتە بۆ ئەوەی سیولەی دەستكەوێت.

بەگوێرەی پرۆژەیەك كە رۆژنامەی زەمانی عەرەبی بڵاویكردۆتەوە پرۆژەكە لەلایەن چەند پسپۆرێكی ئابوری ئامادەكراوە بەجۆرێك حكومەت بەنرخی ئێستا نەوتی خاو لە رێگای كۆبۆنەوە بە هاوڵاتیان بفرۆشێت، بەڵام بەلێنی ئەوەیان پێبدات لە ماوەی داهاتوو كاتێك نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە دووبارە لێیان بكرێتەوە، ئەوەش دەبێتە سەرمایەگوزاری بۆ هاوڵاتیان و دەتوانن قازانجی لێبكەن، حكومەتیش بۆ پرۆژە خزمەتگوزاریەكان سیولەی دەستدەكەوێت. هەر لە پیشنیارەكە هاتووە كۆبۆنەكان بەگوێرەی ژمارەی بەرمیل رێكدەخرێت، بۆ كرینیشی سنور دادەنرێت بۆ هاوڵاتیان و كۆمپانیاكان.

بۆرسەیەكی تایبەتی نەوتیش سەر بە كۆمپانیای سۆمۆ بۆ ئەو مەبەستە دروست دەكرێت بۆ كڕین و فرۆشتنی كۆبۆنەكان. ئامانجی پرۆژەكە بەدەستهێنانی زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە لەو دۆخەی ئێستا بۆ پڕكردنەوەی كێشەی بودجە و راگرتنی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.