پەڕلەمانتارێکی شیعەکان زورفی بە کەسێکی نزیک لەکورد وه‌سف دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 400 جار بینراوە

ستاندەر

كه‌ریم علێوى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر پشكى هاوپه‌یمانێتیى فه‌تح ڕایدەگێنێت بەرهەم ساڵح پێشێلی دەستوری کردووە و کەسێکی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردووە کە سەر بە هەرێمی کوردستانە.

ئەو پەڕلەمانتارە دەشڵێت پۆستی سەرۆک وەزیران مافی پێکهاتەی شیعەیە بۆیە پێویستە هێزە شیعیەکان کەسێک کاندید بکەن.

ئەوە لەکاتێک دایە ڕاسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ لەسەر پێشنیاری بەشێک لە هێزە شیعیەکان بووە و بەشێک لە هێزەکانی تری شیعەش ناڕەزایەتی دەردەبڕن و پێیان وایە پێویستە له‌ بڕی زورفی کەسێکی تر لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە بۆ ئەو پۆستە ڕابسپێردێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.