زانیاری لەبارەی پەیوەندیەكی لیندسی گراهام گەورە سیناتۆری ئەمریكی لەگەل مەزلوم كۆبانێ

لەلایەن ستاندار Posted on 409 جار بینراوە

ستاندەر

لیندسی گراهام رایدەگەیەنێت نیگەرانن لە جولە دوژمنكارەكانی ڕوسیا لە سنوری نێوان سوریا و توركیا كە لەم دواییە ئەنجامیانداوە.
لبندسی گراهام گەورە سیناتۆری ئەمریكی  لە تویتێكدا ، كە لەهەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردۆتەوە . ئاماژەی بەوە كردووە  پەیوەندییەكی تەلەفۆنی مەزنم لەگەڵ جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئەنجامدا.

لەبەشێكی پەیامەكەی ئەوەی نوسیوە كە  بەرژەوەندی ئەمنی و نەتەوەییەكانی ئەمەریكا لەوەدایە، كە لە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات لە تێكشكاندنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بەردەوام بن.

تەئكیدی لەسەر ئەوەش كردۆتەوە جەنگی دژ بە داعش بەردەوام دەبێت.

حێی باسە گراهام بە یەكێك لە دۆستەكانی كورد لە رۆژاڤای كوردستان دادەندرێت، كە لەسەروەختی بریاری كشاندنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا دژی بریارەكەی ترەمپ وەستایەوە سەرەڕای دۆستایەتی پتەوی نێوانیان و دژ بە هێرشەداگیركاریەكانی توركیا هەڵوێستی نواند؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.