عەلی حەمەساڵح ناوەرۆكی چەند بڕیارێكی چاكسازی ئاشكرادەكات كە مانگانە 150 ملیۆن دۆلار بۆ حكومەت دەگێڕتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 350 جار بینراوە

ستاندەر

عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت رۆژی 22ی ئەم مانگە حكومەتی هەرێم كۆمەلێك بڕیاری چاكسازی داوە كە دەتوانێ مانگانە 150 ملیۆن دۆلار بۆ حكومەت بگێرێتەوە.

عەلی حەمەساڵح لە دیدارێكی تەلەفزیۆنی ئەمرۆ سێ شەممە ڕایگەیاند” حكومەت لیژنەی دروستكردووە بۆ كۆتایی هێنان بە قاچاغی خاڵە سنوریەكان، رێكخستنەوەی وەرگرتنی باج لە كۆمپانیاكانی نەوت و غاز و نیشتەجێبوون، پیێداچونەوە بە لێبوردنی گومرگی. لەگەڵ چەند هەنگاوێكی تر”.

ناوبراو لە دیداری ڕووداو وتیشی: ” ئەگەر بریارەكان وەك خۆی جێبەجێبكرێت حكومەت مانگانە 150 ملیۆن دۆلاری دەستدەكەوێت، ئەوەش چاكسازی راستەقینەیە كە دەبیت لە داهات بكرێت نەك لە خەرجی بە كەمكردنەوەی مووچە و دەرماڵە، ئەو بریارانە زۆر لە یاسای چاكسازی كاریگەری باشتر دەبێت”.

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان وتیشی:” ئەگەر حكومەت پاسەوانی كۆمپانیا و كێلگەكانی نەوتیش بداتەوە پۆلیسی نەوت و گاز، چاكسازی تێدابكرێت ئەوا 50 ملیۆن دۆلاری تریش بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە”.

راشیگەیاند:” جێبەجێكردنی ئەو برایارانە سەنگی مەحەكە بۆ ئیرادەی چاكسازی لەو كابینەیە”.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.