ستاندەر دواین زانیاری لەبارەی ئاڵۆزیەکەی پارتی و یەکێتی لە وەرتێ ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 248 جار بینراوە

ستاندەر
بە پێی چەند سەرچاوەیەك لەشارەدێی وەرتێ لە دوێنێوە ئاڵۆزیەک سەری هەڵداوە لە نێوان پارتی ویەكێتی لە زینی وەرتی، ئەو ناوچەیە یەكیتی بە هی خۆی دەزانێ، كەچی هێزێكی (پ د ك) هاتوەو سەنگەری داناوە، دوای ئەوەی هێزێكی یەكێتی چوو بۆ دەركردنیان ئاڵۆزیەکە دروست بوو، هەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە ئەو هێزە بۆ دژایەتی یەكێتی و خەڵكی وەرتێ و دۆڵی شاوری نەهاتوە، بەڵكو بۆ ڕێگری كردن لە هاتوو چۆی پەكەكەیە.
شایانی باسە سەرچاوەیەك لەوەزارەتی پیشمەرگە ئەوەی ڕەتكردەوەو گوتی:نە توركیا فشاری كردوەو نە دژی هیچ لایەکە، بەڵكو بۆ دژایەتی كۆرونایە. گوتیشی لە ئێستادا هێزێکی وەزارەتی پیشمەرگە جێگیر كراو هێزەكانی یەكێتی كشانەوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.