شیعەكانی عێراق ناكۆكی نێوان پارتی و یەكێتی قوڵتر دەكەنەوە “سەودایەكی نوێ ئاشكرادەكرێت”

لەلایەن ستاندار Posted on 274 جار بینراوە

ستاندەر

بە پێی راپۆرتیكی (العرب)ی لەندەنی هیزە شیعیەكانی ناڕازی بە دانانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، لەدانوستانی نهێنین لەگەل (پ د ك) بۆ سەودایەكی مەترسیدار ، داوایان كردووە (پ د ك) بكشێتەوە لەپشتگیری عدنان زورفی و ئەوانیش لەبەرامبەردا لە هەلبژاردنی سەرۆك كۆماری داهاتوو ئەوپشكە لە (ی ن ك)بسێنەوە و بیدەن بە (پ د ك) ، وەك لە وەسیقەنت)یش هاتوە بۆ ئەو هەنگاوە ئیرانیش لەگەڵە .

بە پێی بۆ چونی چاودیریكی سیاسی دۆخەكە بۆ ستاندەر ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی تێكبەردانی كورد لەناوەخۆو سەرۆك كۆماری لە دەست كورد دەردەچێت بەیەكجاری ، لەلایەكی تریش ئەمریكا زۆر دژی ئەو هەنگاوە دەوەستێ و هەر لایەنیكی كوردی بەشداری ئەو سەودایە بكات زیانی گەورەی بەر دەكەویت ،چونكە ئەمریكا لە ئیستادا زۆر بەتوندی لایەنگیری سەرۆك وەزیران وسەرۆك كۆمارە ، هەر بەپێی ئەو چاودێرە دەلێت پێناچێت (پ د ك)بێتە ژێرباری سەودایەكی وای ئیرانی وحزبەشیعەكان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.