ستاندەر
ئەبوبەكر هەڵەدنی پەرلەمانتاری یەكگرتوو رەخنە لە سیستەمی دابەشكردنی مووچە و دوكەوتنی دەگرێت، لە وتارێك بەناونیشانی (حكومەتی تەریق بوونەوە) ناوبراو نوسیویەتی “ووتەبێـژ و وەزیرەکانی بەقات وڕیباتی مارکەوە ڕۆژێ دەڵێن حازرە وپەیوەندی بەکۆرۆناوەهەیەودەمێ دەڵین بابەرچاومان ڕۆشن بێت وجارێ دەڵێن چاوەڕێی بەغدادوکەڕەتێکی تردەڵێن داهاتی ناوخۆ کەم بوە”
دەقی وتارەكە بخوێنەوە:
حکومەتی تەریق بوونەوە!؟؟
ڕەنگە هەرێم ودەسەڵاتەکەی ناویان چوبێتە ناو کتێبی (گینس)ەوە کە زۆرترین زاراوە ودەستەواژەی (موچە)لەسەرزمانی ووتەبێژەکەی،هەواڵی بەپەلەی میدیاکان،سۆسیال میدیا بێت. ووتەبێـژ و وەزیرەکانی بەقات وڕیباتی مارکەوە ڕۆژێ دەڵێن حازرە وپەیوەندی بەکۆرۆناوەهەیەودەمێ دەڵین بابەرچاومان ڕۆشن بێت وجارێ دەڵێن چاوەڕێی بەغدادوکەڕەتێکی تردەڵێن داهاتی ناوخۆ کەم بوە.
(ئاسایش وئاوو نان)وەک غاندی دەڵێ سێ ئەرکە سەرەکیەکەی حکومەتن،،،کام حکومەت،چوار پارێزگا ،بەچوار سەعات ونیوی ئۆتۆمبیل لەزاخۆ دەچیە تەوێڵە،بەم هەموو خێرو بێرەوە ،خێرخوازانت فریای هەژارەکانی بکەوێ. بەم حەشاماتە ڕاوێژکارو گزیرو مفتەخۆرەوە پلانت نەبێ ومیکانیزمی دابەش کردنی موچە ببێتە مەتەڵ. بڕوا ناکەم خەمی ژیانی هاونیشتیمانیانی ئەم هەرێمەتان هەبێت دەنا هەر ڕۆژەی قەیرانێکی بۆدروست ناکەن.
لەدوای راپەڕینەوە( کەپکی حەمەدئاغا،دووئیدارەیی،جۆزەو ماسیحە،بازگەی دێگەڵە،سەرەی بەنزین،،کاتیۆشا وفڕۆکەو دەبابەی فارسی وتورکیی وعەرەبی ،زیاد بوونی ژمارەی عودەی وقوسەیەکان،خواردنی ماوە بەسەرچوو،بازرگانی هەڵتۆقیو،نەجمەداری بێ ئاست،کۆمپانیای بەلێشاو، مەزرەعەی بەرپرسان، دەرمانی ئێکسپایەر،بڕوانامەی ساختە،زانکۆی بێ مەعریفە، تەزویری ئەلکترۆنی، کەمینی گرتەی ڤیدیۆیی بۆ کۆیلە کردن ،شەق هەڵدان لەمامۆستا ،،،،،هتد)داهێنانی حوکمڕانیەکەتان بوو. ئیتر نازانم ڕۆژی چەند جار لەبەردەم ئەم مییلەتەدا تەریق دەبنەوە،گەر مانای تەریق بوونەوە بزانن.
ئەبو بەکر هەڵەدنی