داواكاری بۆ كۆمپانیاكانی گەیاندن لەبارەی هەڵگرتنی نرخی ئەنتەرنێت و پەیوەندی زیاتر دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 229 جار بینراوە

ستاندەر

عەلا روبەیعی سەركردەیە لە هاوپەیمانی سائیروانی سەر بە رەوتی سەدر داوادەكات كۆمپانیاكانی ئەنتەرنێت و مۆبایل بەشداری لەو دۆخەی ئێستا بكەن بۆ هاوكاری كردنی هاوڵاتیان بە هەڵگرتنی كرێی سەر پەیوەندی تەلەفۆنی و ئەنتەرنێت یاخود كەمكردنەوەی نرخەكەی بۆ كەمترین ئاست.

ناوبراو كە هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، داوای كرد لیژنەی تایبەتمەند لە پەرلەمان رۆڵی خۆی بگێرێت لەو رووەوە، بۆ ئەوەی كۆمپانیاكان بەشداری لە هاوكاری كردنی ئەو دۆخە بكەن.

جێی باسە لە هەرێمی كوردستانیش چەند جارێكە داوا لە كۆمپانیاكانی گەیاندن دەكرێت بۆ كەمكردنەوەی نرخی پەیوەندی یان بەخۆڕایی كردنی تا ماوەی كۆتایی ڤایرۆسی كۆڕؤنا بەڵام تا ئێستا بەدەم ئەو داواكارییە نەهاتوون.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.