ئەمریكا بۆ لاوازكردنی میلشیكان دەسەڵاتێكی تر بە هێزەكانی دەدات كە مەترسی شەڕی خوێناوی لێدەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 312 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی راپۆرتێكی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی پنتاگۆن داوای لە فەرماندە باڵاكانی پلاندانانی هێزەكانی ئەمریكا كردووە بە توندكردنی ڕووبەروبونەوەی هێزە ملیشیكان لە عێراق.

بەگوێرەی راپۆرتەكە داواكراوە هێرشەكان بۆسەر بنكە و بارەگە و كەسایەتیەكانی میلشیاكانی نزیك لە ئێران لە عێراق توندتر بكرێتەوە ئەوانەی هەڕشەی ئەوەدەكەن هێزەكانی ئەمریكا دەكەنە ئامانج، ئەوە لەكاتێكدایە بەگوێرەی راپۆرتەكە سەركردە سەربازیەكانی ئەمریكا لە عێراق هۆشیداری ئەوەیان داوەتە پنتاگۆن توندكردنەوەی ڕووبەروبونەوەكان جەنگێكی خوێناوی بەدوای خۆیدا دەهێنی و ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕێش لەگەڵ ئێران زیاتر دەهێنێتە پێش، هەروەها راشیانگەیاندووە جێبەجێكردنی پلانێكی لەو شێوەیە پێویستی بە ناردنی هەزاران سەربازی تر هەیە بۆ عێراق.

جێی باسە لەماوەی رابردوو بەرپرسە باڵاكانی ئەمریكا لەسەر ئاستی وەزیری دەرەوە و راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی و بەرپرسانی تر چەندین جار داوای توندكردنی رووبەروبونەوەكانیان كردووە بەرامبەر ئێران لە عێراق.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.