لەسەر ڕادەستكردنی مەلا كرێكار بە ئیتاڵیا ئیسلامیەكانی كوردستان هەڵوێست رادەگەیەنن

لەلایەن ستاندار Posted on 480 جار بینراوە

ستاندەر

سەركردەی سێ لایەنە ئیسلامیەكەی كوردستان لە راگەیەنراوی جیادا ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر رادەستكردنی مەلا كرێكار سەركردەی پێشووی ئەنسار ئیسلام بە ئیتاڵیا دەردەبڕن.

هەریەك لە عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی پەیوەندی تەلەفۆنیان لەگەل بنەماڵەكەی ئەنجامداوە،  نیگەرانی خۆیان بەرامبەر رادەستكردنی مەلا كرێكار لەلایەن نەرویجەوە بە ئیتالیا پیشانداوە وپشتیوانی خۆیان بۆ كەیسەكەی دەبڕیوە، هاوكات سەلاحەددین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی لە راگەیەنراوێك لە تویتەر نارەزایەتی خۆی بەرامبەر ئەو هەنگاوەی حكومەتی نەرویج پیشانداوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.