لەعێراق لەسەر كەیسێكی گەندەڵی فەرماندەیەكی باڵای سەربازی دەدرێتە دادگا و لەكوردستانیش رۆژنامەنووسان

لەلایەن ستاندار Posted on 226 جار بینراوە

ستاندەر

سەرۆك ئەركانی سوپاس عێراق فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار و دوو برای دیكەی دەدات بەدادگای سەربازی، لەهەرێمی كوردستانیش لەجێی گەندەڵكاران رۆژنامەنووسان دادگایی دەكرێن.

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەك كە بڵاوبۆتەوە  عوسمان غانمی سەرۆك ئەركانی سوپاس عێراق بریارێكی دەركردووە بۆ ئەوەی هەریەك لە ناسر  ئەحمەد غەنام فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار، براكانی هەریەك لە نەقیب داود ئەحمەد غەنام فەرماندەی یەكەی 17ی و نەقیب خالید ئەحمەد غەنام فەرماندەی هێزە پیادەكان و لەگەلیان سمیر عاید فەرماندەی ئۆپەرازسیۆنەكان بۆ دادگای سەربازی، ئەوەش بەهۆی ئاشكرابوونی گەندەڵی لەسەریان.

ئەوە لەكاتكێدایە لە هەرێمی كوردستان رۆژنامەنووسان لە رووبەروی دادگایی دەكرێنەوە و گەندەڵكاران لێخۆشبونیان بۆ دەردەكرێت. ماوەی سێ رۆژهە رۆژنامەنووس هێمن مامەند دەستەبەسەرە بەهۆی بابەتێكی تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.