بەپەلە: بڕینی چەند دەرماڵەیەك لەمووچەی فەرمانبەران بڕیاری لەسەردرا

لەلایەن ستاندار Posted on 261 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی ئەو پەیرەوەی بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ئامادەكراوە لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرجەم ئەو دەرماڵانەی كە پاڵپشتی یاساییان نیە و دەدرێتە فەرمانبەران دەبڕدرێت، پەیرەوەكە لە 39 ماددە پێكهاتووە، پێویستە ئەنجومەنی وەزیران لەماوەی 90 رۆژ بەسەر دەرچونی جێبەجێ دەكرێت، بەگوێرەی بەشی پێنجەم كە تایبەتە بە دەرماڵەكان، وەزارەتی دارایی پێویستە پێداچونەوە بەسەرجەم دەرماڵەكان بكات، ئەوانەی پشتیوانی یاساییان نەبێـت دەبردرێن. جێی باسە بەشێكی دەرماڵەی فەرمانبەران پشتیوانی یاساییان نیە، لەنێویاندا 150 هەزار دیناری دەرماڵەی مامۆستایان.

Image may contain: text

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.