سەرکردەی کاریزماو دەوڵەت مەدار

لەلایەن ستاندار Posted on 306 جار بینراوە

ڕەشاد گەڵاڵی

کەڕەشەبا بە بەهێزی لەوهەرێمە هەڵدەکا سەرەتاو باشترین دەستکەوتی کەسی و بەکۆ ئەوەیە خۆتی لەبەر لابدەیت و یاخود خۆت بشاریتەوە چونکە ئەزموون ئەو ڕاستیەی سەلماندوە هەرکەسێ پێچەوانەی شەپۆل مەلەبکات یاخود دژ بە بەرژەوەندیە باڵاکانی شازادەکان و خاوەن شکۆ بووەستێتەوە ئەوە وەبەر ڕقی خاوەنشکۆو شازادەکان دەکەوێ و داهاتووی کەسی و خانەوادەیی زیانی گەورەیان بەر دەکەوێت ،
لەکاتێکداگەردەلول و ڕەشەبا هەموو جوانی و سنورەکان دەبەزێنێت و بەسەریەکیان دا دەدات چۆن دەکرێت داوای ئارامی بکرێت چونکە ڕەفتارو کاردانەوەکانی پێشوو ئەزموون و ئاراستەو جوڵەی شازادەکان سەلمێنەری ئەوڕاستیەی سەروونە کەگوشارە دەستکردەکان کاتین ناتوانرێت لەوڕێگەیەوە ئامانج و ویستی کەسی و خانەوەدەیی تێدا بەدی بهێنرێت
بۆیە دەڵێم هەرچەندە بەربەستەکان زۆر بەهێزیش بن ناتوانن تا دواجار بەرگەبگرن ، پێشینان دەمێکە فەرموویانە مانگەشەو سەرلەئێواران دیارە کۆتا بێنن بەپیاهەڵدان و هاشوو هوش لەڕاگەیاندنەکان ئەو ئاڕاستە و شێوازەکارکردنەی کراوەتە ستراتیژ لەبەرنامەو کاری ڕۆژانەتاندا ڕەنگی نەرێنی داوەتەوەو ناتوانێت زەمینەسازی بکات بۆلەدایک بوونی سەرکردەی کاریزماو دەوڵەت مەدار ،
ئەو ئاڕاستەو جوڵەی گرتووتانە بەر کەخۆی لە هەڕەشەی ئاسایش و تەخوین و تاوانبار کردن و ناشیرین کردنی نەیارە سیاسیەکان دەبینێتەوە ئامانج لێی مانەوەو ڕەخساندنی زەمینەسازی دەست بەسەردا گرتنی زیاتری دەسەڵاتەکانی ئیداری و سیاسیە بۆشازادەکان لەزۆنی زەردو هەرێمی کوردستاندا ، ماندێلای مەزن لەنوسینێکدا دەفەرموێت ـ لە پێناوپاراستنی شکۆی دێمۆکراسی لەوڵاتەکەمدا ئامادەنیم جارێکی تر خۆم کاندید بکەمەوە هەرچەندە دڵنیاشم کەزۆرینەی دەنگەکان بەدەست دێنم ، بۆیە دەڵێم سەقامگیری و بەردەوامی دەسەڵاتی سیاسی و حکومڕانی لەهەرێمی کوردستان پەیوستکراوە بەهەڵوەستەکردن لەسەر ڕامان و فکرو تێڕوا نینەکانی سەرکردە کاریزماکان و لەهەمانکاتیشدا دەبێ بکرێنە بنەماو لەکاری ئۆرگانی و ڕێکخراوەیدا سودیان لێ وەربگیرێت، پێچەوانەی ئەوئاڕاستەیە جوڵە بکرێت ناتوانرێت دەسەبەری هێز بۆقاچە کورسیە لەرزۆک و شکاوەکان فەراهەم بکرێت ئەوسا داهاتووی کورسیەکەش دەکەوێتە بەردەم هەڕەشەی لەنێوچوون ، لەکۆتایدا دەڵێم :
دەسەڵات هەروەکو مشتێ خۆر وایە
هەتا توندتر لەنێو دەستەکانتا بگیرێت زووترو زیاتر نامێنێت و بەتاڵ دەبێتەوە ، لەدوورەوە هەستیان پێ دەکەم هەرچەندە ڕامانی ئەم جارەم لای ئێوە گەلێ نامۆیە ئەوخۆڵە مشتی ئێوەی پڕکردووە کەخۆڵەکە بەتاڵ ئەبێتەوە دوایی چۆن بەدەستی بەتاڵ دەگەڕێیتەوەو مامەڵەی تازە لەگەڵ نەیارانت دەکەیتەوە بۆیەدەڵێم :
بۆکۆتا هێنان بە تارمایی شەرو ئاشوب دەبێ هەموان بە باوەڕێکی پۆڵاینەوە یەکگرتوویی ڕیزەکانی نێوخۆمان بپارێزین و چاوەڕوانی دەرکەوتنی خۆرێکی نوێ بکەین کە تازە دەرکەوتبێ لەگەڵ بۆئەوەی پاشماوەی زۆرەملێ و زۆرداری لەدوای خۆیدا لەو هەرێمە جەنجاڵ و گەمارۆ دراوەدا ڕاماڵێ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.