ململانێكانی سوریا كورد لێی قازانج دەكات  زانیاری لەبارەی باشبونی دۆخی رۆژاڤا  و گەرانەوەی خاكە داگیركراوەكانی دەستی توركیا

لەلایەن ستاندار Posted on 366 جار بینراوە

ستاندەر

سەنتەرێكی توێژینەوەی ستراتیژی پێشنبینی دەكات گۆڕانكاریەكانی سوریا ململانێی نێوان رژێمی ئەسەد و توركیا دواجار بە قازانجی كورد بشكێتەوە.

سەنتەری بيگن- سادات-ى ئيسرائيلي بۆ توێژینەوەی ستراتیژی لە نوێترین توێژینەوەی خۆیدا كە دوێنێ 29ی ئازاری 2020 بڵاویكردۆتەوە رایگەیاندووە سەرقالبوونی توركیا بە شەڕی هێزەكانی ئەسەد و نزیكەكانی وای كردووە نەتوانێ ئامانجەكانی خۆی دژ بە كورد لە سوریا و لیبیا بەدی بهێنیت.

پێشبینیش دەكات درێژەكێشانی ئەگەری شەڕ لەنێوان رژێمی ئەسەد و توركیا، وادەكات دەرفەتی ئەوە بۆ كورد دروستبێت لە رۆژاڤا بەشێك لە خاكەكەی بگێرتەوە كە لەشەڕی ئەم دواییانە بەرامبەر توركیا لەدەستی داوە و داگیركراوە. ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە بەهۆی بەردەوامی شەڕ لەنێوان ئەسەد و روسیا لەلایەك توركیاش لەلایەكەی تر وادەكات رژێمی ئەسەد لاوازتر بێت، ئەوەش لە قازانجی كورد دەبێت بۆ نزیكبونەوەی زیاتر و هێنانەدی داواكاریەكانیان بە دوو هۆكار، ئاراستەی گفتوگۆكانی   كورد  بەهۆی پەرت بونی تەركیزی  رژێمی ئەسەد، بۆ ئەوەی زیاتر داواكانیان بەدی بهێنن، هەروەها ئەگەری   پشتیوانیكردنیان لە سوپای سوریا بكەن دژ هێرشەكانی توركیا.

پێشبینی كردوە: “ئەو دۆخەش لە خزمەتی كورد دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئۆتۆنۆمی زیاتر و مافی زیاتر لە سوریای نوێ، دەشلێت بەكارهێنانی كارتی دەركردنی پەنابەران لەلایەن توركیاوە بۆ ئەوروپا هەڵوێستی توركیا زۆر لاواز كردووە پێناچیت لەو ململانێ نوێیە ئەوروپا هیچ هەلوێستێكی ئیجابی بنوێنێت بەرامبەر توركیا، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات بەهۆی ئەوەی ئەو هێزانەی توركیا پشتیوانیان دەكات لە داعش و قاعیدە نزیكن بەهیچ شێوەیەك ناتۆ پشتیوانی توركیا ناكات لەكاتی رووبەروبونەوەی لەگەل ئەسەد و رووسیا”.

دەشلێتـ” هەر چۆنێك بێت ئاراستەی رووداوەكان بەو شێوەیە دەروات، كە دواجار رووسیا یاریەكە لە سوریا كۆتایی پێبهێنێت بە دەركردنی هێزەكانی توركیا و ئێران لەو وڵاتە، هەروەها رێبگرێت لەهەر شەرێكی چاوەروانكراوی نێوان سوریا و ئیسرائیل، ئەوەش دواجار كورد دەتوانێ لەو وڵاتە لێی سودمەند بێت بەوەی زیاتر بەمافەكانی خۆی لەروی ئۆتۆنۆمی شاد ببێت، یان هەتا ئەوەی جارێكی تر هەوڵی سەربەخۆیی بدەنەوە”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.