کۆرۆنا چی لەگەڵ خۆیدا هێنا

لەلایەن ستاندار Posted on 355 جار بینراوە

داستان خارگێڵانی

کۆرۆنا گەر زیانێکی کوشندەی لە تەواوی مرۆڤایەتی دابێت ، ئەوا لەگەڵ خۆیدا کۆمەڵێک تیۆری گۆڕی و چەند ڕێکارێکی نوێی لەگەڵ خۆیدا هێنا و هەندێک هەڵەی ڕاست کردەوە .

پێش کۆرۆنا زۆر ئاسایی بوو کە مرۆڤ بپژمێت و دەستەسڕێک بەکار نەهێنێت ، بەڵام کۆرۆنا فێری کردین کە دوای ئەم ڤایرۆسەش ئیدی پێویستە مرۆڤ پاکژ بێت ، کۆمەڵێک ڕێکاری پژمە و کۆکە هەیە پێویستە بیگرێتە بەر ، کۆرۆنا فێری کردین کە ماسک تەنها لە نەخۆشخانەکان بەکارنایەت ، زۆر ئاساییە من نەخۆش بم و پەتای وەرزیم هەبێت و ماسک بەکاربهێنم و خۆم دورە پەرێز بگرم لە شوێنی گشتی ، هەوڵ بەم خۆم دابڕگە کەم ، کۆمەڵێک کەلوپەل و ئامێر هەن کە گشتین پێویستە بە ئاگاییەوە بەکاریان بهێنین ،چ ئێستە بێت یان دوایی ئەمانە سەرچاوەی گوێزەرەوەی نەخۆشین ( دەسکی دەرگا ، جوڵۆک ، ئامێرەکانی گوێزەرەوە ، تەوقە کردن و ماچ کردن , ڕۆشتنە شوێنی چڕ ، بەکارهێنانی کەلوپەلی یەکدی ).

کۆرۆنا فێری کردین کە مرۆڤ لەکاتی تەنگانەدا دەست بۆ هەموو چڵە پوشێک دەبات کە تۆزێک سودی پێبگەیەنێت ، بۆ نمونە هاوڵاتی وا هەبوو دەستی دەگرت بە دەموو لوتییەوە لە ترسی توشبوون بە کۆرۆنا واتە دەستی وەک ناوەندێک بەکاردەهێنا بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە ، ژیان لای هەندێک تاک پێشتر نرخی نەبوو ، گەر تاکێک پێویستیەکی بەردەست نەبوایە ڕاستەوخۆ ئاواتی بە مردن دەخواست و بەرەنگار بوونەوەی مردن و ژیان گوزەر کردن تێیدا نەشونمای نەکردبوو ، بەڵام دواتر تێگەشتین کە خۆبەدەستەوە دان لەهیچ حاڵەتێکدا یەکێک نییە لە بژاردەکان ، هەر چرکەیەکی ژیان یەکێکە بە خششەکان کە پێویستە لە ئاست ئەو بەخششەدا بین .

هەستی ئیرەیی و داهێنان و هەنگاوی جدی ، وە دۆزینەوەی ڕێگاکانی چارەسەر کردنی ڤایرۆسەکە بۆ یەکەم جار لەناو کورد دا سەریهەڵدا ، کۆمپانیای دەرمان لە کوردستان وە سەنتەرەکانی توێژینەوە لە زانکۆکان و کارگەکانی دروست کردنی ماسک هەنگاویان نا بۆ بەرەنگار بوونەوە ، بڕیاریان دا بجەنگن و بەشێک بن لە چارەسەر ،کە پێشتر کورد چاوەڕێی دەستی وڵاتانی بێگانەبوو بۆ هەموو قەڵاچۆ و ڕێکار و یارمەتیەک .

پێشتر گەر تاکێک ناتەندروست بوایە بایەخێکی ئەوتۆی پێنەدەدرا ، لەوە تێگەشتین کە تەندروستی تاکێک بۆ کۆمەڵگا چەند گرنگە وە ئەم تاکە گەر ناتەندروست بێت چۆن دەتوانێت چەندەها تاکی تر گیرۆدە بکات ، و ببێتە کانگای بڵاوبونەوەی نەخۆشی ، لەو پەیامە گەشتین کە هەندێک جار تەندروستی کۆمەڵگا پەیوەستە بە تاکێکەوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.