دواین زانیاری لەبارەی هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی عێراق

لەلایەن ستاندار Posted on 287 جار بینراوە

ستاندەر

سادق سولەیتی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرونی سەر بە موقتەدا سەرد رایدەگەیەنێت عەدنان زورفی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بەردەوامە لە كۆبونەوە و دانوستانەكان بۆ ئەوەی لەكاتی دەستوری خۆی كابینەكەی پێشكەشی پەرلەمان بكات.

ناوبراو وتیشی:” وەك هاوپەیمانی سائیرون بەشداری حكومەت ناكەین و هیچ پۆستێك وەرناگرین، بۆ دەنگدانیش چاوەرێی بەرنامەی حكومی و سی ڤی وەزیرەكان دەكەین،” دەشلێت: پێویستە بەرنامەی حكومی چارەسەری پێ بێت بۆ كێشەكانی تەندروستی و دارایی، بۆ وەزیرەكانیش پێویستە كەسانی تەكنۆكرات و دەستپاك بن بۆ ئەوەی متمانەیان پێ بدەین.

لەلای خۆیەوە حامد موسەوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە راسپاردنی عەدنان زورفی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە هەنگاوێ:ی نا دەسنوری بوە و تا ئێستا زۆربەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان ناوبراو رەت دەكەنەوە.

وتیشی زۆرینەی فراكسیۆنە شیعیەكان پێیان وایە زورفی بە رێوشوێنی نادەستوری راسپیردراوە بۆیە بۆیە پشتیوانی ناكەن.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.