نوێترین هەوڵی لایەنە شیعیەكان بۆ دوورخستنەوەی د.بەرهەم ساڵح ئاشكرادەكرێـت

لەلایەن ستاندار Posted on 217 جار بینراوە

 

ستاندەر

عودەی شەعلان پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتحی سەر بە هادی عامری رایدەگەیەنێت د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق رووبەروی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە بەتۆمەتی پێشێلی سوێندی دەستوری و خیانەت كردن. دەشلێت سەرۆك كۆمار چەند جارێك پێشێلی دەستوری كردووە.

ئەو پەرلەمانتارەی فەتح دەشێلێت بەرهەم ساڵح هیچ رێزێكی لە پێگەی لایەنە سەرەكیە شیعیەكان نەگرتووە كە نوێنەرایەتی زۆرینەی گەلی عێراق دەكەن لە راسپاردنی سەرۆك وەزیرانی نوێ كە كەسێكە تەوافقی لەسەر نیە، ئەوەش خیانەت كردنە لە بنەمای تەوافق كە لەدوای ساڵی 2003 وە عێراقی لەسەر بنیاتنراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە هەموو پێویستیەكانی دوورخستنەوەی بەرهەم ساڵح ئامادەیە.

جێی باسە بەهۆی راسپاردنی عەدنان زورفی كاندیدی سەرۆك وەزیران، لایەنە نزیكەكانی ئێران و ملشیاكان بە چری دژایەتی بەرهەم ساڵح دەكەن و دەیانەوێت لە پۆستی سەرۆك كۆماری دوری بخەنەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.