عەدنان زورفی سبەی بەرنامەی کابینەکەی پێشکەشی پەڕلەمان دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 448 جار بینراوە 0 سەرنج
FB_IMG_1585944287985

ستاندەر

عەدنان زورفی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ تەشکیلکردنی کابینەی وزاری نوێ ڕایدەگێنێت پشتیوان بەخوا سبەی بەرنامەی کابینەکەم پێشکەش بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەم بۆ گرێدانی دانیشتنێک و بەخشینی متمانە بە کابینەکەم.

زورفی دەشڵێت کابینەی وزاریەکەم لەسەر چوار ئاست کار دەکات، ئەوانیش کارکردن لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی دارایی، و چەسپاندنی پێگەی دەوڵەت و یاسا، و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، هەروەها کارکردن لەسەر پاراستنی  هاوسەنگی لە پەیوەندیەکانی عێراق لەگەڵ دەوڵەت.

هەروەها زورفی ڕاشیدەگێنێت کە پاشەکشە ناکات لە تەواوکردنی کابینە وزاریەکەی و بژاردەی کۆتایش بەدەستی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لایەنە سیاسیە نیشتیمانیەکانە بۆ بەخشینی متمانە بە کابینەکەی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *