ستاندەر
فەیسەل عیساوی پەرلەمانتاری عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی دارایی رایدەگەیەنێت داوامان لە وەزارەتی نەوت كردوە بەیەكجاری هەناردەی نەوت رابگرێت بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت.
دەشلێت بەو نرخەی ئێستا كە 8 بۆ 9 دۆلار دەدرێتە كۆمپانیا بەرهەمهێنی نەوت و بەشێكیشی بۆ گواستنەوە و خەرجیەكانی تر، سەرەنجام رۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل نەوت دەچێتە خزمەت كۆمپانیاكان، بۆیە باشترە تا نرخی ئەوت بەرزدەبێتەوە بۆ بەرگرتن لە بەفیرۆدانی سامانی وڵات هەناردەی نەوت رابگیرێت. جێی باسە ئەو دۆخە كەمبونەوەی داهاتی نەوت كاریگەری راستەوخۆی بەسەر دۆخی موچە لە عێراق و بەشە پارەی هەرێم دەبێت بۆ مووچەی فەرمانبەران.