كۆرۆنا دوژمن یان هاوڕێی باشەكەی مرۆڤایەتی

لەلایەن ستاندار Posted on 383 جار بینراوە

هەردی ئەحمەد

پاش تێپەڕینی چەند مانگێك بەسەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-١٩) سەرقاڵكردنی جیهان بە دۆینەوە و بەدواگەڕانی ڤاكسین و دژە ڤایرۆس و چارەسەرییەكان، بەڵام هێشتا مرۆڤایەتی لە دڵەڕاوكێ و ترسێكی زۆر، كات و ڕۆژەكان بەڕێ دەكات

سەرباری كوشندەی و بێ ڕەحمی ڤایرۆسەكە، نیشانە سەرەتاییەكانیشی لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت، لە دوو فۆڕمی جیاواز خۆی وێنا دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بەخێرای دەگوێزرێتەوە

جێگەی خۆیەتی كە بڵێن ڤایرۆسەكە جگە لە دەستەوەستانی مرۆڤایەتی، شۆكێكی گەورەش بوو بە هەموو جیهانی وت، هێز و دەسەڵات ناتوانێت جێ پێی پێ لەق بكات، جگە لەوەش زۆرێك لە داهێنان و پێشكەوتنەكانی ژیانی مرۆڤایەتی پەكخست و مرۆڤی لاوازتر پیشاندا لە بەرامبەری هێزی خۆیدا

لەگەڵ ئەوەشدا هۆشی هێناوەیە بەر بەشێكی زۆر لەو مرۆڤە چاوچنۆكانەی كە نەك دونیای مرۆڤایەتی بەڵكو زەوی، ژینگە، بونەوەر، باڵندەكان و ڕۆكەكانیشی زەلیل و عەوداڵی دەستی خۆی كردبوو، پشو وئاهێكشی هێنایەوە بە بەر زەویدا و زەوی بردەوە چوارچێوەی زێرین كە بە درێژای سەدەكانی ڕابردوو پشووی وای بەخۆیەوە نەدیبوو

كەواتا ڤایرۆسی كۆرۆنا ژیانی مرۆڤایەتی بەجۆرێك گۆڕی كە مەگەر تەنها لە فیلمە فانتازی و خەیاڵاوییەكان بینرابێ، كارێكی وای كرد كە هیچ كات مرۆڤ نەتوانێت بگەڕێتەوە دۆخی ئاسای پێش بڵاوبونەوەی، لەپاڵ ئەوەشدا مرۆڤایەتی فێری پشودرێژی، دانبەخۆداگرتن، مانەوە لەماڵەكانیان بۆ ماوەیەكی درێژ، پاكوخاوێنی و گرنگیدان بە تەندروستی كرد، كە پێشتر بەهۆی سەرقاڵی و مەشغەڵەتی ژیانەوە نەیپەرژاوە وەك پێویست بیكات

ئەوەی ماوەتەوە بۆ وتن دەبێت مرۆڤایەتی سوپاسی (كۆڤید-١٩) بكات و جیاواز لە جاران باشتر خۆی ئامادەبكات بۆ هەموو ئەگەرەكان، هەڵوێستەیەك بكات، بەراوردكارییەك لە نێوان پێشتر و ئێستای بكات، پلانی ئایندەشی دروكەوتنەوەبێت لە چاوچنۆكی و زیانگەیاندن ، زەوی ماندووتر نەكات، ژینگەی خۆش بوێت و بیپارێزێت، ئازاری باڵندە و درەختەكان نەدات، هەمیشە بە ئاگاییەوە لە تەندروستی و سەلامەتی خۆی و تەوای مرۆڤایەتی بڕوانێت، تا ژیان دوای تێپەڕاندنی كۆرۆنا دادپەروەرانەتر لە خزمەتی بونەوەراندابێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.