لێكۆلینەوە لە ملیار دۆلارەكەی هەرێم فراوانتر دەبێت لەسەر ئاستی عێراق لیژنەی بۆ دروستدەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 249 جار بینراوە

 

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاری پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق لیژنەی نەزاهەی عێراق لێكۆلینەوە لە دەسبەسەرداگرتنی ملیارێك دۆلاری هەرێم دەكات

سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە تویتەر راگەیاندووە بەگوێرەی زانیاریەكانمان لیژنەی نەزاهە لەچەند رۆژی داهاتوو سەردانی لوبنان دەكات و لەوێ داواكاری گشتی لوبنان دەبینێت بۆ لێكۆلینەوە لە كەیسی یەك ملیار دۆلارەكەی هەرێم لە یەكێك لە بانكەكانی ئەو وڵاتە كە بەناوی سیاسەتمەدارێكی كوردە و موڵكی هەرێمی كوردستانە.

لەچەند رۆژی رابردوو داواكاری گشتی هەرێم لەسەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت لێكۆلینەوەی لەو پرسە دەستپێكردووە، چەند جارێكیش ئەوەی رەت كردۆتەوە هیچ پارەیەكی هەرێم لە لوبنان هەبێت.

جێی باسە چەند سەرچاوەیەك بە ستاندەریان راگەیاند كە لەماوەی چەند ساڵی رابردو زۆرترین پارەی هەرێم براوەتە دەرەوە و بەرپرسانی هەرێم زۆرترین مولكیان لە توركیا كڕیوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.