پلانی ئەمریكا بۆ بەرزكردنەوەی نرخی نەوت ئاشكرادەبێـت

لەلایەن ستاندار Posted on 293 جار بینراوە

 ستاندەر

لە دوو هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەهۆی كۆڕۆنا و جەنگی نێوان روسیا و سعودیە تا نیوەی نرخی دابەزی.

لە دوو رۆژی رابردوش بەهۆی پەیوەندی تەلەفۆنی دۆناڵد ترەمپ لەگەل محەمەد بن سەلمان شازادەی سعودیە نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆماركردووە بۆ سەروی 30 دۆلار.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز وەزیرى وزەى ئەمریکا  بە بەرپرسانى پیشەسازى نەوتى ولاتەكەی راگەیاندووە کە کۆشکى سپى لە ئێستا نایەوێ دانوستان بکات لەگەڵ سعودیە یان ڕوسیا لەبارەى رێککەوتنى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانەوە، بەڵکو دەیەوێت ئەو دوو وڵاتە خۆیان بگەن بە رێککەوتن لەنێوانیاندا.

پێشتریش سەرۆكی روسیا رایگەیاند ئامادەن بۆ چونە ناو گفتوگۆ لەگەل ئەمریكا بۆ هاوسەنگكردنەوەی نرخی نەوت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.