دەزگای ستاندەر: مامەڵەی دەسەڵات لەگەڵ هێمن مامەند پێشێلكارییەكی قبوڵنەكراوە

لەلایەن ستاندار Posted on 417 جار بینراوە

 

ستاندەر

دەزگای ستاندەر نیگەرانی خۆی بەرامبەر دووبارە دەزگیركردنەوەی رۆژنامەنووس هێمن مامەند دەردەبرێت.

لە راگەیەنراوێكی دەزگاكە هاتووە:” لە ئێستادا لە هەموو وڵاتانی جیهان بیر لە ئازادكردنی گیراوان و دروستكردنی یەكبونی كۆمەڵایەتی دەكرێت بۆ رووبەروبونەوەی كۆڕۆنا بەڵام بەداخەوە لە هەرێمی كوردستان پێشێلكاریەكان بەردەوامن”.

ستاندەر راشیدەگەیەنێت ئازادكردن و دووبارە دەستگیركردنەوەی هێمن مامەند و بردنی لەنیوە شەو لەنێو ماڵی خۆیدا پێشێلكاریەكی زەقی بنەماكانی مافی مرۆڤە و ناكرێت قبولبكرێت، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان پێداچونەوە بەو مامەڵەیە بكەن لەگەل ناوبراو و ئازادی بكەن.

ستاندەر داواشدەكات لەو دۆخە هەستیارە لەجێی گرتنی چالاكان و رۆژنامەنووسان ئەو بەرپرس و كەسانە بگیرێن كە بەبێ گوێدانە مەترسیەكان پێشێلی رێنماییەكان دەكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.