رێبوار كەریم وەلی لە ڕووداو: ئیدارەی کوردستان، بەدەر لە قەیرانیش خەریکە تەحویل دەبێ بە ئیدارەیەكی ئەمنی

لەلایەن ستاندار Posted on 505 جار بینراوە

ستاندەر

رێبوار كەریم وەلی، رۆژنامەنووس لە دامەزراوەی ڕووداو كە بەوە ناسراوە نزیكە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم، رەخنە لە ئیدارەی ئێستای هەرێم دەگرێت و دەلێت بەرەو ئیدارەیەكی ئەمنی رۆیشتووە.

ناوبراو لە وتارێك كە لە ڕووداو بڵاویكردۆتەوە نوسیویەتی:”ئیدارە و سیاسەتی کوردستان، بەدەر لە قەیرانیش خەریکە تەحویل دەبێ بە ئیدارە و سیاسەتێکی ئەمنی. لە زۆرشتیشدا حکومەت ھێزی بازووی خۆی تاقیدەکاتەوە. بۆ سەلماندنی ئەوەی کە حکومەتێکی بەھێزە”. دەشلێت:” ئاماژە سیاسی و ئابوورییەکانی ناوخۆی کوردستان دڵخۆشکەر نین و رەنگبێ کۆنترۆڵکردن و راگرتنی ئەو وەزعە تەنانەت دوای رەوینەوەی پەتاکەش ھێندە ئاسان نەبێ. بۆیە رۆژانی سەختمان لە پێشە”.

رێبوار كەریم وەلی نوسیویەتیشی:” راستە کە توانای دارایی حکومەت سنووردارە، بەڵام ھەر ئەوەندەی کە ھەشە ئەگەر بە عادیلانە بەسەر خەڵکدا دابەش بکرێت بەش دەکات. حوکمڕانی مانای بەرپرسیاریێتییە لە سەروماڵی خەڵک و حکومەت دەبێ ئەو متمانەیە بۆ خەڵک بگێڕێتەوە. راستگۆیی لەگەڵ خەڵک و شەفافییەت، زامنی ھێنانەدیی ئەرک و بەرپرسیاریێتییە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.