چەند بریارێكی جیاواز لە لیژنەی باڵای رووبەروبونەوەی كۆڕۆنا لەعێراق دەردەچێت

لەلایەن ستاندار Posted on 376 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمرۆ لیژنەی باڵای رووبەروبونەوەی كۆڕۆنا لە عێراق چەند بریارێكی نوێی دەركرد لە پەراوێزی بەردەوامی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لیژنەكە بریاریداوە ئەمرۆ سێ شەممە كاتژمێر 9ی شەو هەموو كەناڵەكانی راگەیاندن بەیەكەوە سرودی نیشتیمانی عێراق لێبدەن، بۆ وەستان لەگەڵ توشبوان و كەسوكاری كۆچكردوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها بۆ دەستخۆشی لە هێزەكانی ئۆلیس و ئاسایش و هەروەها پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی، هەموو ئەو دەستپیشخەریانەی بۆ هاوكاری لەو دۆخە پێشكەشكراون.

بریارێكی تر خوێندی سورەتی فاتیحە لە مزگەوت و حوسەینیەكان و كەنیسەكان بۆ گیانی كۆچكردوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق و وڵاتانی تر، هەروەها دوعا بۆچاك بونەوەی توشبوان.

لیژنەكە راشیگەیاندووە لە هەوڵەكان بەردەوام دەبن بۆ چارەسەركردنی كێشە و هاوكاریكردنی ئەوانەی كە گوزەرانیان لەسەر ژیانی رۆژانەیە، رێگرتن لە بەرزبونەوەی نرخ و هاتنی خواردەمەنی و كەلوپەلەكان بۆ بازارەكان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.