ستاندەر
فەلاح خەفاچی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نەصر رایدەگەیەنێت:” هەفتەی داهاتوو كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان بە كابینەكەی عەدنان زورفی بەرێوەدەچێت و بە زۆرینەی رەها متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستدەهێنێت”.
وتیشی:” هیچ رێكەوتنێك لە ئارادانیە بۆ كاندیدكردنی كەسێكی دیكە لە شوێنی زورفی و دورخستنەوەی ناوبراو تەنها بەر ێككای دەستوری دەبێت نەك رێكەوتنی لایەنەكانی تر”.
خەفاچی جەختی لەوە كردەوە زورفی داوكاری بۆ دەنگدان لەسەر بەرنامەی حكومەت و كابینەكەی ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە چاوەرێ دەكەین هەفتەی داهاتوو دانیشتنەكە بەرێوەبچێت.