ستاندەر
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و گرفتاربوونی زۆربەی ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبۆتەوە، توشبوانی ئەو ڤایرۆسە سەرجەمیان لە وڵاتانی خۆیان چارەسەریان بۆدەکرێت و بەهیچ شێوەیەک نەخۆش لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر ناگوازرێنەوە.
لەو ساتەدا کە سەرجەم وڵاتان سەرقاڵی چارەسەرکردنی توشبووانی هاونیشتیمانیانیانن دەوڵەتى تورکیا توشبوانى کۆرۆنا دەگوێزێتەوە بۆ نەخۆشخانەى سەرێکانی لە رۆژئاوای کوردستان.
د. جوان مستەفا هاوسەرۆکی کۆمیتەى تەندروستیی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF)ی رایگەیاندووە، دەوڵەتى تورکیا توشبوانى کۆرۆنا دەگوێزێتەوە بۆ نەخۆشخانەى سەرێکانی لە رۆژئاوا و بەو شێوەیە سەرقاڵی ئەنجامدانی تاوانە.