ستاندەر
مەحمود خۆشناو، ئەندامی سەركردیەتی پارتی رایدەگەیەنێت وەزیرەكانی پشكی كورد لە كابینەی نوێ كورد خۆی دیاریان دەكات نەك مستەفا كازمی.
ناوبراو لە لێدوانێكی بۆ بۆ ئاژانسی “مەعلومە” راشیگەیاندووە پارتی پێداگیری لەسەر مانەوەی فوئاد حوسێن دەكات وەك وەزیری دارایی و مەرجی سەرەكیشی بوە لە پشتیوانی لە مستەفا كازمی.
راشیگەیاندووە:” یەكێتی خۆی وەزیرەكانی خۆی لە كابینەی نوێ دیاریدەكات نەوەك مستەفا كازمی”.
جێی باسە دوێنێ مستەفا كازمی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق راسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوی، بەگوێرەی زانیاریەكانیش حیزبەكانی هەرێم هیچ رێكەوتنێكی كۆنكریتیان لەگەل نەكردووە بۆ پێدانی شایستەی دارایی هەرێم، تا ئێستا داواكاریەكان لە چوارچێوەی پۆستەكان بوە كە بەر حیزبە سەرەكیەكانی هەرێم دەكەوێت.