پارتی ئاشكرایدەكات: پێشتر چاومان لە كازمی بوە بۆ پێكهێنانی حكومەت

لەلایەن ستاندار Posted on 259 جار بینراوە

ستاندەر

عەرەفات كەرەم بەرپرسی مەلەفی عێراق لە بارەگای بارزانی رایدەگەیەنێت  مستەفا كازمی پیاوی ئەو قۆناغەیە بۆ پێكهێنانی حكومەت و لایەنە سیاسیەكان گەیشتونەتە ئەو قۆناغە كە باشترین بژاردەیە، وەك پارتیش ئێمە دەمێكە چاومان لەوە بوە كە مستەفا كازمی ئەو ئەركە لە ئەستۆ بگرێت.

ناوبراو لە لێدوانێكی بۆ میدیای عێراقی راشیگەیاندووە كازمی كەسێكی بەهێزی ئەمینە لەگەل كوردیش پەیوەندیەكی باشی هەیە و دەتوانێ حكومەتێكی بەهێز پێكبهێنێت .

ناوبراو جەختییشی لەسەر گرنگی پشتیوانی لە كازمی كردۆتەوە بۆ پێكهێنانی حكومەت و رایگەیاندووە بەبێ پشتیوانی خۆی تەنها ناتوانێ حكومەت پێكبهێنێت.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.