كاتی سەردانی وەفدێكی باڵای عێراق بۆ هەرێم لەبارەی كۆمەڵێك پرس ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 267 جار بینراوە

ستاندەر

جوان ئیحسان سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمرۆ دووشەمە رایگەیاند بەمزوانە وەفدێكی باڵای حكومەتی عێراق و ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی هەرێم دەكەن.

ناوبراو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند لە كۆتایی هەفتەی داهاتوو وەفدێكی باڵای ئەنجومەنی نوێنەران بەسەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حوسێن كەعبی و جەعفەر عەلاوی وەزیری تەندروستی سەردانی هەرێم دەكەن، ئامانجەكەش بۆ تاوتوێكردنی هەنگاوەكانی هەرێمە بۆ رێگری لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێویستیەكانی هەرێمی كوردستان بۆ رووبەروبونەوەی ئەو ڤایرۆسە.

وتیشی هەر گفتوگۆیەك لەگەل كاندیدی راسپێردراوی پێكهێنانی حكومەت بكرێت داواكاری لایەنە كوردستانیەكان خۆی لە شایستەكانی پێشمەرگە و مووچەی فەرمانبەران و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەبێت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.