گرنگترین بڕیارەكانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی كێشەكان و پەیوەندییان لەگەل پارتی

لەلایەن ستاندار Posted on 346 جار بینراوە

ستاندەر

دوێنێ لەبارەی پەیوەندیەكانیان لەگەل پارتی لە سەر ئاستی مەكتەبی سیاسیدا، یەكێتی كۆبونەوەیەكی ناوخۆییان ئەنجامداوە بۆ تاوتوێكردنی پەیوەندیەكانیان لەگەل پارتی، لە دانیشتنەكە ئاماژە بەوە كراوە دوای كۆنگرەی یەكێتی و دەستبەكاری ستافی نوێ ، پارتی ئەو قۆناغە نوێیەی یەكێتی پێ قبول نەكراوە و بەردەوام هەولی كێشە دروستكردن دەدات، سەرجەمی ئەو كێشانە خراونەتە روو كە لەنێوان یەكێتی و پارتی روویان داوە دوای كۆنگرە، كە دواینیان ئەو كێشەی زینی وەرتێیە.

لە كۆبونەوەكە بریاردراوە یەكێتی سێ لیژنە بۆ سێ ئاستی جیاواز پێكبهێنێت، لیژنەی یەكەم بۆ سەردان و كۆبونەوەیە لەگەل پارتی بۆ گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندیەكان و چارەسەری كێشەكانیان، وەفدێكیش بۆ گفتوگۆ لەگەل پەكەكە، بۆ چارەسەری پرسی  هەبونی هێزی گەریلای پەكەكە لەكۆمەلێك ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئەوان كە دوانینیان زینی وەرتێیە، لیژنەی سێیەمیش بۆ گفتوگۆیە لەگەل توركیا بۆ قسەكردن لەسەر كۆمەلێك پرس كە یەكێكیان پرسی چالاكی سەربازی هێزەكانی ئەو وڵاتەیە لە سنوری دەسەڵاتی یەكێتیدا، بۆ ئەوەش تا ئێستا دیار نیە كە توركیا ئامادەیە كۆبونەوە لەگەل یەكێتی بكات یاخود نا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.