ئایڤۆرمه‌كتن به‌ 24 سه‌عات كۆرۆنا ڤایرۆس له‌ناو ئه‌بات

لەلایەن ستاندار Posted on 410 جار بینراوە

لوقمان غه‌فوور

توێژه‌رانی ئه‌مریكا گه‌یشتنه‌ ره‌چاوكردنی ده‌رمانێكی به‌رده‌ست بۆ یارمه‌تیدانی بنبڕكردنی كۆرۆنا ڤایرۆس چونكه‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ بوونی هه‌یه‌ و جیاوازییه‌كی زۆر خێراتری تێدا به‌دیده‌كرێت له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كان.

له‌ راپۆرتێكی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌ی بی سی نیوز-دا دوێنی 14ی ئه‌پرل بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ده‌رمانی دژه‌ مشه‌خۆری (ئایڤۆرمه‌كتن) كه‌ به‌كارده‌هێنرێت بۆ نه‌خۆشی دیكه‌. له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ توانای كوشتنی كۆرۆنا ڤایرۆس-ی هه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی 24-48 سه‌عات.

د. نیراف شاه پسپۆری نه‌خۆشییه‌ بڵاوبووه‌كان زانكۆی نۆرس شۆر بۆ سیستمی ته‌ندروست له‌ شاری ئیڤانستۆن – ویلایه‌تی ئیلنۆیا ده‌ڵێت: “چاره‌سه‌رێكی سه‌لامه‌ت و كه‌م تێچوو و به‌رده‌ستی وه‌ك ئایڤۆرمه‌كتن –مان به‌دیكردووه‌ ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ری ده‌رببرێت توانایه‌كی بێوێنه‌ی هه‌یه‌ له‌ رزگاركردنی ژماره‌یه‌كی بێشومار له‌ خه‌ڵك”.

توێژینه‌وه‌كه‌ ته‌نیا هه‌نگاوی یه‌كه‌می ناوه‌، له‌ تاقیگه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ توانای له‌ناوبردنی كۆرۆنا ڤایرۆس-ی هه‌یه‌. و تائێستا سه‌ره‌تایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌ چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌ر.

شاه ده‌شڵێت: “ژماریه‌كی زۆر ده‌رمان تاقیكرداوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هیچی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كه‌ی نه‌دراوه‌ له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ی مرۆیی”. وتیشی: “له‌گه‌ڵ نه‌بوونی چاره‌سه‌رێكی تێر و ته‌واو له‌سه‌ر كۆرۆنا ڤایرۆس تا ئێستا، ئێمه‌ له‌ناوه‌ڕاستی په‌تاكه‌دا به‌گیرماوین، پێویسته‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ده‌رمانه‌كان بكه‌ین كه‌ ببێته‌ چاره‌سه‌ر بۆ تووشبووان له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا له‌ توێژینه‌وه‌ی تاقیگه‌یدا له‌مكاته‌دا تێبینیمان كردووه‌ كه‌ (ئایڤۆرمه‌كتن) به‌وپه‌ری وردێتییه‌وه‌ سه‌لامه‌ته‌”.

له‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ سه‌نته‌ری ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان بۆ ده‌رمانی ڤێتێرنه‌ری رایگه‌یاند كه‌ گروپێك له‌ پزیشكان دودڵن له‌به‌كارهێنانی ده‌رمانی (ئایڤۆرمه‌كتن) بۆ مرۆڤ چونكه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و ده‌رمانه‌ تایبه‌ت بۆ ئاژه‌ڵ به‌كارده‌هێنرێت.ده‌ڵێن: “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئایڤۆرمه‌كتن جارێ به‌كارمه‌هێنن تا ئیداره‌ی خۆرام و ده‌رمان له‌ ئه‌مریكا به‌ته‌واوی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رنه‌برێت”.

(ئایڤۆرمه‌كتن) جارێكی تر له‌ مێژوودا گه‌شه‌ی پێدراوه‌ و وه‌ك ده‌رمانی مرۆڤ به‌كارهاتووه‌، له‌ماوه‌ی نێوان ساڵی حه‌فتاكان بۆ هه‌شتاكان بۆ بنبڕكردنی نه‌خۆشی ریڤه‌ر بلایدنێس له‌ مرۆڤدا به‌كارهاتووه‌ كه‌ نه‌خۆشییه‌كی پێسته‌ و ئه‌بێته‌ هۆی كوێر بوونیش.

به‌ڵام هێشتا زانایان باوه‌ڕیان به‌وه‌ نه‌هێناوه‌ كه‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ بۆ ئینسان به‌كاربێت وێرای ئه‌وه‌ی له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ توانای كوشتنی كۆرۆنا ڤایرۆس-ی هه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی 24-48 سه‌عات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.