ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی راگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگە رەتدەكاتەوە “دەزانین ئەو هێزە بەفەرمانی كێ لەوێن”

لەلایەن ستاندار Posted on 438 جار بینراوە

ستاندەر

زوبێر عوسمان لێپرسراوی مەلبەندی سۆرانی یەكێتی لەبارەی گرژیەكانی ناوچەی زینی وەرتێ رایگەیاند پێشتر هۆشداریمان لەبارەی پەرەسەندی ئەو دۆخە و چارەسەركردنی دابوو.

وتیشی ئەوەی لە راگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگە هاتووە كە هاتنی ئەو هێزانە بەهۆی رێوشوێنەكانی خۆپارێزیە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا راستنیە و ئێمە دەزانین ئەو هێزانە بە فەرمانی كێ هاتوون.

زوبێر عوسمان راشیگەیاند بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆخە پێویستە ئەو هێزە لەناوچەكە بكشێنەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە و دواین هەلوێستی یەكێتی رادەگەیەنێت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.