ئەو كێشە مەترسیدارانەی دوای چاك بونەوە دوچاری توشبوانی كۆرۆنا بوە

لەلایەن ستاندار Posted on 297 جار بینراوە

ستاندەر

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی توێژینەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە كە لەلایەن هەندێ پزیشكی پسپۆرەوە ئامادەكراوە لەبارەی ئەو كێشە تەندروستیانەی كە توشبوانی كۆرۆنا دوای چاك بونەوە بەشێكیان گیرۆدەی بوونە.

بەگوێرەی توێژینەوەكە رێژەی 14% بۆ 30%ی توشبوانی كۆرۆنا لە نیویۆرك و وۆهان دوای چاكبونەوەیان كێشەیان لە كاركردنی گورچیلەكان بەشێوەیەكی دروست هەیە.

هەروەها لە بەشێكی تر ئاماژە بۆ ئەوە كراوە 60% توشبوان دوای چاك بونەوەیان كێشەی بۆن و تام كردنیان بۆ دروست بوە، بەڵام دیار نیە كێشەكەیان كاتیە یاخود درێژ خایەن دەبێت.

پزیشكەكان دەشلێن بەشێكی تری توشبوان دوای چاكبونەوە كێشەی دڵیان بۆ دروستبوە بەجۆرێك بەشێوەیەكی رێكخراو كارناكەن ئەوەش مەترسی ئەوە دێنێتە پێش ئەو كەسانە دوچاری سەكتەی دل بن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.