بۆردی توێژینەوەی ستاندەر پاساوی هێزە عێراقیەكان بۆ داماڵینی چەك لە پێشمەرگە ئاشكرادەكات و چارەسەری دەخاتە ڕوو

لەلایەن ستاندار Posted on 535 جار بینراوە

ستاندەر

بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر لەبارەی چەند هەولێكی عێراقی بۆ داماڵینی چەك لە هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هەولی داماڵینی چەك لە هێزە نادەولەتیەكان وەك ئەوان پێناسەیان كردووە بەدواداچونێكی كردووە لە چوارچێوەی راپۆرتێكی ستراتیژی كورت دەیخاتە ڕوو.

لە دواین هەڵوێستیشیدا بارەگای بارزانی سەر بە مەسعود بارزانی سەرۆكی (پ.د.ك) ئەو داواكاریەی بە هەلوێستی نەشازی هەندێك لایەن لێكدایەوە و رایگەیاند پێشمەرگە هێلی سوورە

بۆردی توێژینەوەی ستاندەر هۆكاری ئەو داواكاریانەی ئەو لایەنە عێراقیانە بەشێكی بۆ شێوازی ئیدارەدانی مەلەفی پێشمەرگە لەهەرێم دەگێرێتەوە پێی وایە پێویستە چاكسازی راستەقینەی تێدا بكرێت.

دەقی راپۆرتەكە بخوێنەوە.

ڕاپۆرتی ستراتیژی – ناوەندی توێژینەوەی ستاندەر

لەبارەی :

داواكاری هیزە عیراقیەكان بۆ دامالینی چەك لەپیشمەرگە

(پالنەر و پاساو)

بەروار: 2020/4/18

له‌ ئێستا بەگوێرەی میدیا عێراقیەكان  داوا ده‌كرێت هێزی چه‌كداری له‌عێراقدا ته‌نها له‌ ده‌ست ده‌وڵه‌ت بێت، وهێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش بگرێتەوە ورێكبخرێنه‌وە، دەقی لیدوانەكە لە میدیای هەریم : https://www.rudaw.net/arabic/middleeast/iraq/160420207

 

ئەو داوایە یەكەم جارنیەو دوا جاریش نابیت ،پاڵنه‌ری ئه‌م داوایه‌ هه‌ڵده‌قوڵێ له‌وه‌ی داگیركه‌رانی كوردستان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ به‌هێزی كورد نینه‌، به‌تایبه‌ت ببنه‌ خاوه‌ن هێزی چه‌كداری یه‌كگرتو، به‌ڵام چه‌ند هۆكارێك وپاساوێكیان دراوەتە دەست تا بوێری بكەن ئەوداوایە لەهەریم بكەن ، سه‌رچاوه‌كانیشی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ كه‌مته‌رخی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم. له‌وانه‌:

  • تا ئه‌و ساته‌ش هێزی چه‌كدار له‌ده‌ست حزبه‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌( پارتی ویه‌كێتی وسۆشیالست ..)هێزی چه‌كداری تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه بەبێپەردە ‌.
  • تا ئێستاش پێشمه‌رگه‌ به‌ناوی لێپرسراوه‌كانی ده‌ناسرێته‌وه‌، وه‌ك لیوای فلان وهێزی فلان.
  • ژماره‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كوردستان نزیكه‌ی (428000) چه‌كداره‌، هەرچەندە داتای فەرمیش لەبەردەست نیە، ژمارەیان زیاترە له‌سوپای چه‌ندین ووڵاتی ئه‌وروپی وئه‌فریقی وته‌نانه‌ت عه‌ره‌بیش زیاتره‌، بۆ نمونه‌ سێ هێنده‌ ونیوی سوپای به‌ریتانیا زیاتره‌ . لە هێزی100 وڵاتی جیهان لەوانە فیلیپن و مالیزیا وتایلاندو تەنانەت 25 ئەوەندەی هێزی چەكداری كرواتیایە.ئه‌مه‌ش به‌ به‌راورد به‌ روبه‌ڕوژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم ئێجگار زۆره.
  • سه‌ره‌ڕای ئه‌و هێزه‌ چه‌كدارانه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ وبودجه‌ی بۆ كۆمپانیا سكویریتیه‌ تایبه‌ته‌كانیش ته‌رخان كردوه‌.
  • له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هێزه‌ چه‌كدارانه‌ش وڵاتانی ئیقلیمی وهێزی بێگانه‌ له‌ هه‌رێم بنكه‌ی سه‌ربازی وكرده‌ی سه‌ربازی له‌ناو خاكی كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری هه‌بێت لێیان، ئەوەش ئەوپرسیارەی لای بەغدا قووت كردۆتەوە ئەدی ئەو هیزە بۆ پاراستنی سنورە ئەگەر پێی نەپاریزرێ ..مانای چیە؟
  • بە پێی دەستورو یاسای حزبەكانی عیراقی وكوردستانی قەدەغەیە حزب چەكدارو میلیشیای هەبیت ،لە دەستوری عێراقی(مادةى 9)  و ، لەهەریمی كوردستانیش  لە بڕگەی (3) لە مادەی (15) له (یاسای حیزبە کوردستانیەکان)یش رێ نادات حیزب چەکدار و میلشیا و پێشمەرگەی و ئاسایش و زیندانی ھەبێـت، بەهەمان شێوە لە بڕگەی (2)ی مادەی (4) یاسای ژمارە (16) چەك  لەهەریمی كوردستان   رێ نادات بە حیزبی چەكدار، یەکەم بڕیاری حكومەتی عیراق لە ٢/١١/٢٠١٧ دەرچوو :نا بێت ھیچ حیزبێک بەشداری ھەڵبژاردن بکات ئەگەر چەکداری ھەبێـت.
  • بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاح بۆ ئه‌م هێزه‌ حزبیانه‌ ته‌رخانكراوه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 31% كۆی گشتی بودجه‌ی هه‌رێم .
  • جاروایە ئەو هیزە زۆرە بۆمەبەستی تر بەكارهاتوە ، سەودای پێكراوە ، لەریكەوتنی (هةريم وعەبادی لە 22 /7/ 2016  لە8 مادە  پیكهاتبوو, لە مادەی هەشتەم داوای 415 ملیۆن دۆلار كردوە …ئەوەش ناوی پیشمەرگە خراپ دەزڕێنی .
  • خالی تر زۆرە بەلام بۆ ئەوەی نەبیتە (مأخذ) هەر ئەوەندە تۆمار دەكەین .
  • دروستكردنی هێزی پێشمەرگەی رۆژ كە سەر ئەنەكەسەن، نزیكی 10 هەزار ئەندامیان هەیە و خەرجیان لەسەر بودجەی هەرێمی كوردستانە، كە خۆی لە قەیرانێكی قولی داراییە، لەكاتێكدا دەگوترێت بۆ ئامانجی تر بەكاردەهێندرێن، بەتایبەت بڵاوبونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی سوپای ناسراو بە نیشتیمانی لیبیا كە رەخنەیان لە بونی چەكداری راهێنراوی پێشمەرگەی رۆژ لە هەولێر گرت.
  • بەرادەیەكی زۆر ناوی پێشمەرگە لەو كاتانە بەكاردەهێندرێت كە رەخنەی دەرەوەی لێدەگیرێت كە بەجۆرێك لە بەكارهێنانی پێشمەرگە هەژماردەكرێت، بەو پێیەی هەنگاوی ئەوتۆ بۆ لابردنی پێشمەرگەی بن دیوار نەنێردراوە كە لەسەر حیسابی پێشمەرگەی راستەقینە مووچە وەردەگرن.

وڵاتانی هاوپه‌یمان وهێزی پێشمه‌رگه‌:

ئه‌مریكا وهاوپه‌یمانان پشتگیری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كردوه‌ به‌ مه‌به‌ستی بێ لایه‌نكردن وبه‌دامه‌زراوه‌یی كردنیان، هه‌ر بۆیه‌ ئیداره‌ی ده‌ولی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ یە هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ست حزبه‌كان ده‌ربهێنێت وبیانكاته‌وه‌ ده‌ستی حكومه‌ت به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه‌.

هەلبەتە ئیرادەی ئیقلیمی بەجۆریكی ترە، ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی ده‌ولی پشتگیری پێشمه‌رگه‌ بكات، ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ریدا ئیراده‌ وپیلانێكی ئیقلیمی –وه‌ك توركیا وئێران، ئەگەر ئیرادەی دەولی بۆ موئەسەسی كردن بیت ،ئەوا ئیرادەی ئیقلیمی بۆ لەناوبردنە .

دەرچەی یاسایی وسەربازی

بەخیرایی ئەوهەنگاوانە بنریت :

  • هیزەكانی پیشمەرگە یەكخریتەوە .
  • چیتر حزب و كەسانی دەسترۆیشتوو خاوەنی پیشمەرگە نەبن .
  • خولی چڕوپڕی تریان بۆ بكریتەوە تا ئاستی پلەدارەكان ئەوەندە بەنزمی نەمێنێتەوە .
  • گرنگی بەكوالیتی بدریت ، چەندایەتی كەم بكریت وچۆنایەتی زیاد بكریت .
  • باروگوزەرانی پیشمەرگە چاكتر بكریت ئەوەندە نەچەوسینرێنەوە لەبەرامبەر ئەو كەمە مووچەیە.
  • خوول بكریتەوە بۆ ئەوەی پیشمەرگەش پلەبەپلە سەركەوی .
  • وای لێبكرێت هەمو لایەنەكان ومیلەتیش پیشمەرگە بە هی خۆیان بزانن .

ئەوانە ڕێ لەوە دەگرێت كەس بتوانی بلێ پیشمەرگە میلیشیایە یان گۆتەی : چەك تەنها لەدەست دەولەت بێت دوور بێت لە پیشمەرگە .

 

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.