ستاندەر
وەك نارەزایەتیەك بەرامبەر بەیاننامەكەی سەرۆكی حكومەت. دوێنێ هەینی تیمی یەكێتی لە حكومەت راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە ئاماژەیان بەوە كرد یاداشتێكیان ئاراستەی سەرۆكی حكومەت كردووە.
سەرچاوەیەک لە تیمى یەکێتى لە حکومەتى هەرێم ڕایگەیاندوە، چاوەڕوانى وەڵامى مەسرور بارزانین لەبارەى ئەو یاداشتە ناڕەزاییەى ئاڕاستەیان کردووە پێش ئەوەى هەر هەنگاوێکى دیکە بگرنەبەر.
سەرچاوەیەک لە تیمى یەکێتى لە حکومەت بە ناس کوردى ڕاگەیاندووە، “یاداشتەکە لەبارەى هێرشەکەى سەرۆکوەزیرانەوەیە بۆ سەر یەکێتى لە دوایین پەیامیدا، لەکاتێکدا هەردولا هاوبەش و پێکهێنەرێکى سەرەکى حکومەتین”.