وەڵامێك لە پارتیەوە لەبارەی كۆنترۆڵكردنی چەك لە پێشمەرگە

لەلایەن ستاندار Posted on 353 جار بینراوە

ستاندەر

لەبارەی ئەو داواكاریانەی كە داوایان كردووە رێوشوێنەکانى   کۆنتڕۆڵکردنى چەک لەلایەن بەغداوە پێشمەرگەش بگرێتەوە فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
لەمبارەیەوە ئارام باڵەتەیی وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “هەندێ لایەن و کەس دەرکەوتوون کە هەوڵدەدەن کارتەکان تێکەڵ بکەن و داوادەکەن رێوشوێنەکانى بوونى چەک تەنها لە دەستى دەوڵەت پێشمەرگەش بگرێتەوە”.

وتیشى “پێشمەرگە شەرعیەتى دەستورى هەیە بەپێی بەندى پێنجەمى ماددەى ١٢١ى دەستور، ئەو کەسانەى ئەو داوایانە دەکەن بڕوایان بەدەستور نییە یان لێی تێناگەن”.
چاودێران پێیان وایە ئەو هەوڵە نوێیە لە بەغدا لە پەراوێزی ئەو گۆرانكاریانەی ئەو دواییە دێن، كە لە زینی وەرتێ و هەندێ ناوچەی تر ڕوویان داوە، هەروەها دەستگیركردنی چەكدارانی هێزی پێشمەرگە رۆژ لە لیبیا كە راگەیەنرا لە هەولێر مەشقیان پێكراوە، لەگەل هەولەكانی تری هێزە توركمانی و عێراقیەكانی دژ بە پێگەی هەرێمی كوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.