بەم شارەدەڵێن شاری ڕەشەبا ئاگات لێ نەبێت کڵاوت دەبا

لەلایەن ستاندار Posted on 616 جار بینراوە

ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی

مێژووی مرۆڤەکان هەرگیز بەزەییان بەکەسی ناپاك نایەتەوە چونکە ناپاکەکان لەپێناومانەوەو خۆسەپاندنیان بەکورسی دەسەڵات ئامادەن ووڵات تووشی کارەسات بکەن و شکۆی گەل و نیشتمان لەکەداربکەن و هەرچی جوانی هەیە بیشێوێن هەڵەی سەرکردەکانە نەیان توانیوە بۆشایی سەرکردە مێژووییەکان پڕبکەنەوە بەئاڕاستەیەکی تر لێ خۆش بوون و خۆلادان لەجێ بەجێ کردنی فەرمان و ڕاپەڕاندنی ئەرکە نەتەوەویی و نیشتمانیەکان تاوان گەلێکی ئێستاو پێشوو کۆتا پێناهێنن گەر زێدە ڕۆییم نەکردبێت شمشێرقەڵغان ڕم چەکی جۆراو جۆری سەردەم کەرەسەی شەڕن ونابنە وەسیلە بۆهێنانەدی خەونەکان ئەوەی دەسەبەری دەستکەوتەکان وزەمینە خۆش دەکات بۆ هێناکایەی گۆڕانکاری پلان و باوەڕبوونەبەکێشەی ڕەوای گەل و نیشتمان چونکە کەسی سەرکردەئەگەر بتوانێت ئاواتی وڵات وگەلەکەی بەدی بهێنێت دڵنیابە خەونەکانت هەرچەندە قوڕس و ئەستەمیش بێت ناتوانن ڕێگربن لەبەدیهێنانی بەپێی خوێندنەوەو ڕوانینی بەندە کۆی گەشەو دەست کەوتەکان پەیوەستکراوە بەبوونی خەونی سەرکردە ئەوەی دەبینرێت لەو هەرێمە جەنجاڵەدا نەمانی پیرۆزی و خەونی سەرکردەیە لەکۆتای دەڵێم بەوشارەدەڵێن شاری ڕەشەبا ئاگات لێ نەبێت کڵاوت دەبا شەڕی نێو خۆ تاقیکراوەتەوەو هۆکارگەلێك دەبێت بەئاڕاستەی شلەژانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لەشەقام وئابووری هەردوو لایەنی براوەو دۆڕاوەکان نزم دەکاتەوەو ئێستاش کێشەو گرفتمان هەیە لەگەڵ ئەنجامە خراپەکان بەئاڕاستەیەکی ترجەنگی بێ ئامانج هەمیشە زیان بەمرۆڤەکان دەگەیەنێت بۆیە دەڵێم هیچ هێزێکی دەرەکی و هەرێمایەتی نیە بتوانێت ئاشتی پێشکەش بەگەلەکەمان بکات چونکە ئاشتی لەنێو هەرێمی کوردستاندا تەنهابەیەک ڕیزی گەلەکەمان دێتەدی تورک عەرەب فارس گرنگی بەئاشتی وخۆشگوزەرانی گەلەکەمان نادەن بەڵکو ئامانجیان زیان گەیاندن و ڕێگری کردنە لە گەشەکردنی هەرێمی کوردستان و هێشتنەوەیەتی لەنێو قەیرانە کەڵەکەبووەکاندا سابونچی شاعیر لە{هاواری خاک}دا کەچەند دێڕێکم لێ هەڵبژاردووە بەدەنگێکی بەرزو زوڵاڵ هاواردەکات و دەفەرموێت سەگ گەلێ سیاسی دزو مافیاو چەتەی زۆڵە کورد ،
وڵاتیان خستەسواڵ و ساقەو قەرزو سەرساجی عەلی
چ ئابڕوتکانە سەردارێ بەخاتری مانەوەی کورسی ژێری
سفرە بڕازێنێ بۆدوژمنی و ببڕێ نان و قوتی گەلی
تەفرەقە ئاشووبێ ئەبینم لەنێو ماڵی کورد وا زەلیل وژێر دە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.