ستاندەر
دوای روخاندنی ڕژێمی بەعس :
ساڵی ۲۰۰۳ حزبی بەعس و حوکمڕانی سەددام بەهاتنی ئەمەریکا و داگیرکردنی عێراق کۆتایی هات ٫ ئیسلامیەکانی کوردستان ئەگەر چی دژی بەعس بون بەڵام ئەو کات خۆشحاڵ نەبون بەهاتنی ئەمەریکا ٫ پێشتریش لەکۆبونەوەیەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی کەئەمەریکا تاوتوێی پێشهاتەکانی عێراقی دوای سەددامی لەگەڵ کردبون نەیانتوانی بەشدارێکی کارابن بەهۆکاری ئەوەی بزوتنەوەی یەکبونی ئیسلامی لەو کاتەدا ئینشقاق ڕووی تێکردبوو باڵەکانی لێ جیابویەوە٫ بەمەش بون بەهێزێکی پەراوێزخراو لەعێراقی نوێ ۰
ئەمەریکا لەدوای ۱۱ی سێپتەمبەری۲۰۰۱ ئیسلامیەکانی بەسەنگەری دژ سەیردەکرد ٫ هەروەک ئیسلامیەکانیش جگە لە ئیخوانەکان ٫ لە ئەمەریکایان دەڕوانی وەک دوژمنی خۆیان ٫ بۆیە انصار الاسلام و چەند بارەگایەکی کۆمەڵ کەوتە بەر هێرشی موشەکەکانی ئەمەریکا ئیتر لەو کاتەوە هەرێمی کوردستان لەسێ زۆنی ئیسلامی و پارتی و یەکێتی گۆڕا بۆ دوو زۆنی زەردو سەوز ٫ هەریەک لە مەلا عەلی عبدالعزیز ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامی و عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لەلایەن ئەمەریکا وە دەستگیرکران ٫ تەنها یەکگرتووی ئیسلامی نەبێ وەک لایەنێکی ئیسلامی و سیاسی ٫ بەشداربوو لەئەنجومەنی حوکم و بونیادناوەی عێراقی نوێ ٫ بەڵام دواتر هەمووان بەشداریان لەپڕۆسەکانی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد ۰
ساڵی ۲۰۰۵ یەکەم پڕۆسەی هەڵبژاردن لەعێراق دوای روخانی سەددام بەڕێوەچوو ٫ پڕۆسەکە دوای ۱۳ ساڵ هەرێمی کوردستانیشی گرتەوە ٫ لەهەڵبژاردنەکانی کوردستان ئیسلامیەکان بەردەوام بەرزی و نزمی لەکورسیەکانیان هەبوە ٫ کۆی گشتی ڕێژەی دەنگەکانیان لەهەرێمی کوردستان لەماوەی پازدە ساڵی ڕابردوودا لەنێوان ۱۲٪ بۆ ۱۷٪ بوە ٫ هەر سێ حزبە ئیسلامیەکە لەنێوخۆیان دا کێبڕکێ ی ئەو ڕێژەیان دەکرد کە لە بەرزترین ئاست دا گەیشتۆتە ۱۷٪ بەمەش نەیانتوانیوە ئەو ئاست و ڕێژەیە تێپەڕێنن ٫ بۆیە بەخوێندنەوەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان لەئەگەری بەردەوامیان بەو شێواز و دۆخەی تێیدان پێشبینی دەکرێ زیاتر پاشەکشە بکەن ٫ ئەگەر چی ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاری و پێشهاتی خێرادایە ٫ پێشبینی کردنی داهاتوو کارێکی ئاسان نیە ۰
هۆکارەکانی شکست و پاشەکشەیان /
لە شکستی هەر حزب و هێزێک دا بە هۆکارە دەرەکی و ناوخۆییەکان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت ٫ فشارە بەردەوامەکانی سەر ئیسلامیەکان لەسەر ئاستی جیهان ٫ ڕەوتی جیهادیەکان لە دوای ۱۱ی سێپتەمبەری ۲۰۰۱ ی هێرشەکانی سەر ئەمەریکا لەلایەک و ڕەوتی میانڕەوی کە ئیخوانەکان دەگرێتەوە لەدوای شکستیان و کودەتاکەی سیسی لەمیسر ساڵی ۲۰۱۳ ٫ دەکرێ بە هۆکاری دەرەکی هەژمار بکرێن کە کاریگەری لەسەر چەقبەستوویی و پاشەکشەی ئیسلامیەکانی جیهان و کوردستان هەبوبێ بەناڕاستەوخۆ ٫ لەگەڵ ئەوەش دا چەند هۆکارێکی ناوخۆیی هەن کە کاریگەری نەرێنی هەبوە ٫ ڕەنگە هۆکارەکان لەحزبێک بۆ حزبێکی تریان جیاوازی هەبێ بۆ نمونە هۆکاری سەرەکی پاشەکشەی یەکگرتووی ئیسلامی هۆکارێکی بوبێ ٫ پەیوەست بوە بەنەبونی هەڵوێستێکی ڕۆشن لەهەمبەر پڕۆژە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و دوولەت بونیان لەپەرلەمان ٫ متمانەی جەماوەریان لەدەست دا و ٥۰٪ کورسیەکانیان لەدەست دا ٫ بۆ کۆمەڵی ئیسلامی هەڵوێستی سیاسی بەهێزبوە بەڵام کێشەناوخۆییەکانی و وازهێنانی سەرکردەو کادیرو ئەندامانیان هۆکارێکە بۆ چەقبەستویی و پاشەکشەکردنیان ٫ لەگەڵ ئەوەش دا چەند هۆکارێکی درێژخایەن هەبون بۆ پاشەکشە کەبریتین :
۰۱ فشارە بەردەوامەکانی دوو حزبی دەسەڵاتدار لەهەرێمی کوردستان ۰
۰۲ ڕێگری لە دەستاودەستکردن و قۆرغکاری پۆستەکان و دەست بەسەرداگرتنی حزب لەلایەن گروپێکی قیادی ناو حزبە ئیسلامیەکان خۆیان ٫ هەر چەند ئەو دیاردەیە لەهەموو حزبەکان وەکو یەک نیە ۰
۰۳ کاڵ بونەوەی مەبدەئو زێدەڕۆیی لەخەریک بون بەهەڵبژاردن ٫ بەبێ ڕاگەیاندنی هیچ پڕۆژەیەکی کرانەوە ٫ بۆیە مانەوە لەنێوان مەبدەئو کرانەوە ٫ هۆکارێکە بۆ پاشەکشەکردن۰
۰٤ جێهێشتنی مینبەری مزگەوتەکان وکاندیدکردنی بانگخوازە کاریگەرەکان بۆ کۆکردنەوە و بەدەست هێنانی دەنگی زیاتر۰
۰۵ دروست بونی چینایەتی لەنێوان بەشێک لەقیادەی ئاستی باڵا و قەواعید لەڕووی ڕەفاهیەتی ژیان ۰
۰٦ وازهێنانی چەندین زانا و بانگخوازی کاریگەر لەکۆمەڵگە ٫ کارکردن لەدەرەوی حزبە ئیسلامیەکان ۰
۰۷ ئینشقاقی بەردەوام لەسەر ئاستی قیادی و کادیر و ئەندامان ٫ بە هۆکارەکانی جیاوازی فیکری و کێشەناوخۆییەکان و ناشەفافی دارایی ۰
۰۸ نەبونی پڕۆژەیەکی چارەسەر بۆ دۆخی شکستخواردووی هەرێمی کوردستان ۰
۰۹ وابەستە بون بەمەنهجی دەرەکی و دوورکەوتنەوە لە تێڕوانین و تێگەیشتنی زانایانی کورد ۰
ئیسلامیەکانی کوردستان بۆ داهاتوو لەبەردەم چەند سیناریۆ و ئەگەرێک دان ٫ وەکو :
۰۱ درێژدان بەو شێواز و نەهجەی ئێستای خۆیان ٫ كه ڕوولە پوکانەوەن و زیاد ناكهن .
۰۲ یان بهیەکەوە حزبیكی سیاسی مەدەنی نوێ دروست بكهن ٫ حزبهکانیشیان بەهەمان ناوی پێشوو وهكو رێكخراوێکی بانگخوازی بمێنێتهوه۰
۰۳ یان حزبهكانیان ههلوهشێننهوه وكادیر وئهندامانیان ئازادبكهن له دروستكردنی حزبی سیاسی ورێكخراوی بانگخوازی نوێ۰
4- یان ههمویان یهكبگرن لهژێر چهتری بهرهیهكی ئیسلامی بەپڕۆژەی ئیسلاحی وهكو نمونهی ههندێ لەووڵاتان۰
لەکۆتایی دا ئەوەی لەم ڕاپۆرتە خراوەتەڕوو تاکە ئامانج خوێندنەوەیەکی واقیع بینانەیە بەئامانجی بەرچاوڕۆشنی دۆخی ئیسلامیەکان