لە دوو رۆژدا چوار لیستی كاندیدە وەزاریەكانی حكومەتی نوێێ عێراق بڵاودەكرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 226 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی بەدواداچونێكی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت كە ئەمرۆ دووشەممە بڵاوكراوەتەوە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو چوار لیست كە هەریەكەیان لە 22 ناو پێكهاتوون بۆ كاندیدە وەزاریەكانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بڵاوكراونەتەوە، كە بەهەولی لایەنە سیاسیەكان بە دژی یەك لێكی داوەتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكە بڵاوكردنەوەی ئەو لیستانە، جه‌نگى ده‌روونى و دوورخستنه‌وه‌ى هه‌ندێك ناوى دیاریكراوه‌ له‌ حكوومه‌ته‌كه‌، هه‌روه‌ها به‌شێكیشى پروپاگه‌نده‌یه‌ بۆ هه‌ندێك كه‌سى تر تا له‌ كابینه‌ نوێیه‌كه‌دا بكرێنه‌ وه‌زیر، بۆ ئەوەش رۆژنامەكە پێی وایە ئەوە دەرخەری ئەوەیە لایەنەكان وازیان لە بەشبەشێنەی حیزبی نەهێناوە و لەو رێیەوە دەیانەوێ كاندیدەكانی خۆیان پیشبخەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.