ستاندەر
دوای ئەوەی دوێنێ بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پ.د.ك لە كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی پێشنیاری ئەنجامدانی كۆبونەوەی دوو قۆڵی لەگەل یەكێتی كرد، لەبەرامبەردا یەكێتی وەڵامی پێشنیارەكەی دایتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەك كە بەشارپرێسی رایگەیاندووە یەكێتی پێشوازی لەو هەولەدەكات بۆ كۆبونەوە و چارەسەری كێشەكان.
سەرچاوەكە وتوشیەتی چاوەرێ دەكەن پارتی بەفەرمی داوای كۆبونەوە بكات تا ئەوانیش وەڵامی دەستپێشخەریكە بدەنەوە.