ئاری ئەحمەد
ئاشکرایە هەرێمی کوردستان یەکێکە لە ناوچە دەوڵەمەندەکانی دنیا لەڕووی سامانی سرووشیتەوە، بەڵام سامانی سروشتی هەرێم نەبۆتە فریادڕەس بۆ خۆشگوزەرانی کۆمەڵانی خەڵیکی کوردستان و دامەزراندنی ژێرخانێکی ئابوری تۆکمە و حکومڕانیەکی ڕاشد، بگرە سەرچاوەی نەگبەتی و شەڕ تاڵانی بووە، لەسەردەمی دۆزینەوەی نەوت لە کەرکوک لەسەرتاکانی سەدەی بیست بۆتە سەرچاوەی ململانێی هەرێمی و نێودەوڵەتی ، ئەگەر ئاورێک بۆ مێژووی ڕووداوەکان بدەینەوە دەبینین، کێشەی ویلایەتی موێڵ و ململانێ لەپێناو کۆنترۆڵکردنی ئەو ویلایەتە چەندین ڕێکەوتنامەی نێودەوڵەتی لەبەینی وڵاتە داگیرکەرە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان هاتۆتەبوون، کە ئامانجی چاوتێبڕینی ئەو وڵاتانە بەزۆری پەیوەندی بە دەوڵەمەندی سامانی سروشتی ئەم ناوچەیەوە هەبووە، پاش ئەوەی کە ویلایەتی موێڵ خرایە سەر عێراق، کورد ڕۆلێ گەوەرەتر و دیاتر بوو لە ناو ململانێکەدا بەحوکمی ئەوەی نەتەوەی کورد خەباتی ناسێۆنالستی دەستپێکرد، وە هەروەها ویلایەتی موێل بۆ عێراق یەکلای ببۆوە، ساحەی ململانێکە بۆ ئەم دوو جەمسەرە ناکۆکە تەخت ببوو، هەردوو لایان بە دەستێوەردانی دەرەکی و جوهدی خۆیان دریغیان نەکرد لە شەڕی بەردەوام، لایەنی کوردی بە قەزییەی نەتەوەی و خاکی کوردستان درێژەی بە شۆڕش دەدا، یەکێک بە کەرکوکی ئەووت قودسی کوردستان ئەوەی تریش پێی ئەووت دڵی کوردستان، ڕژێمەکانی عێراق بەناوی یەک پارچەی عێراق چەندین تاوانیان دەرهەق بەو ناوچە نەوتیانە ئەنجامدا هەر لەتەرعیبە وە تا ئەنفال، هۆکارێکی تاوانی ئەنفال پەیوەندی هەبوو لێدانی کێلگە نەوتیەکانی کەرکوک لە شەڕی عێراق ئیران لەلایەن ئێرانەوە بە هاوکاری پێشمەرگە! لە سەدەی بیست و یەک و عێراق دوای ێدام ئەو ململانێیانە درێژەی هەبوو، ئەمجارە ناوچەکە لەژێردەسەڵاتی کوردیدا بوو بەڵام ڕەنگدانەوەیەکی ئەوتۆی نەبوو لەسەر ئاستی خزمەتگوزرای و خۆشگوزەرانی خەڵکی ئەو ناوچانە، تا لە شانزەی ئۆکتۆبەر بەهۆی هەڵەی قیادەی کوردی و نەخوێندنەوەی لوعبەی دەولی جارێکی تر لەدەستیان دەرهێنرا. بەهان شێوە غازی سروشتی هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسی و چاوتێبڕینی هەرێمی و نیۆدەولەتی و عێراق دایە چەند ساڵ پێش ئێستا پڕۆژەیەکی ڕوسی هەبوو بەناوی “ناباکۆ” بۆ بەستنەوەی غازی سروشتی هەرێمی کوردستان بە بۆری غای ڕوسیا بۆ ئەوەروپا بەهاوکاری و هەماهەنگی تورکیا، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش چەند گۆڕانکاریەک دواخرا، ئەمە لەلایەک لەلایەکی ترەوە چاوتێبرێنی عێراق بە ناوی پرٍۆژەی کڕینی غاز لەهەرێمی کوردستان لەو غازەی کە لەناو قەوارەی هەرێمی کوردستاندایە و ناکەوێتە ناوچە کێشەلەسەرەکان مەترسیەکانی گەورەترکردووە، چونکە لە داهاتوو حکومەتی عێراق تەحکومی پێدەکات هاوشێوەی دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان ڕوایەتی هەیە بەپێی دەستور، وە نابێت ئەوە لەبیربکەین حکومەتی هەرێم پێشتر پڕۆژەی ئابوری سەربەخۆی هەبوو بۆ نەوت توشی شکستی ئابڕوبەرانە بوو کە تا ئەمرۆش داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان ناشەفافە و فەرهود و تاڵان دەکرێت و باس لەوە دەکەن کە کەوتنەتە ژێر قەرزێکی زۆرەوە، وەک ئەوەی ئێمە نەوت بکرێن نەک بفرۆشین! گرێبەستی پەنجا ساڵەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ تورکیا و لێکەوتەکانی ئەم قەیرانەی خۆڵقاندووە، لەڕووی نێودەوڵەتیەوە حکومەتی توشی چەندان گرفتی تر بووە، کە یاسای نێودەوڵەتی لەبەرژەوەندی هەرێمێک نیە کە وەک کارئەکتەری نێودەوڵەتی حیسابی بۆناکرێت، ئاشکرایە حکومەتی هەرێم چەند دادگاییەکی بەرامبەر دانا غازی دۆڕاند، پێویستە حکومەتی هەرێم دەرس لەم ڕووداوانە وەرگرێت نەک بۆ دەربازکردنی خۆی پەلکێشمان بکاتە ناو دۆزەخێکی تری قەریرانی ئابوری و سیاسی، گرنگە لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت هۆشیاربن بۆ ئەوەی دواتر ئۆباڵی شکستی غازی سروشتی کوردستانیان نەکەوێتە سەرشان، پێویستە دەستبەرداری فریودانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بن لەژێر ناوی بەهێز کردنی پەیوەندی عێراق و هەرێم و ڕگارکردنی هەردوو حکومەت لە قەیرانی چاوەڕوانکراوی دارایی.