ستاندەر
سەركەوت شەمسەدیین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی ئاییندە رایدەگەیەنێت یەكێك لە ئامانجەكانی سەردانی وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا بۆ بابەتی ئەو هاوكاریەیە كە حكومەتی عێراق بەهۆی كۆرۆنا بۆ خەلكی كەمدەرامەت بریارە خەرجی بكات.
دەشلێت بەشێك لە بەرپرسانی هەرێم دەیانەوێ ئەو پارەیە لە رێی حكومەتی هەرێم دابەشبكرێت لە شارەكانی هەرێم بۆ ئەوەی پارەكان بخەنە سەر هەژماری بانكی خۆیان و دابەشی نەكەن.